پێنتاگۆن: زانيارى له باره‌ى بنكه سه‌ربازييه‌كانمان له سووريا نادركێنين
ئه‌مريكا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى يه‌په‌گه‌دا بنكه‌ى سه‌ربازى دامه‌زراندووه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، ئه‌ريك باون، رايگه‌ياند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى بنكه سه‌ربازييه‌كانى له باكوورى سووريا ئاشكرا ناكات.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، 1ى ئازار/ مارسى 2018، باون له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، پێنتاگۆن له باره‌ى ژماره و شوێنى بڵاوبوونه‌وه‌ى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له باكوورى سووريا هيچ زانيارييه‌ك نادركێنێت.
گوتيشى: "رووسيا لاوازى خۆى ده‌رخستووه و هه‌وڵده‌دات، سه‌رنجى رايگشتى له باره‌ى پرسى ئاگربه‌ستى نێوده‌وڵه‌تى سوورياوه به‌لاڕێدا به‌رێت".
پێشتر، ياريده‌ده‌رى سكرتێرى ئاسايشى رووسيا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌كسه‌نده‌ر ڤينيديكتۆڤ، رايگه‌ياندبوو، نزيكه‌ى 20 بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مريكا له‌و ناوچانه هه‌ن، كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) كۆنترۆڵى كردوون.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارى ژماره 2401ى تايبه‌ت به راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى سووريا ده‌ركرد.
به پێى بڕياره‌كه، پێويسته شه‌ڕ له ته‌واوى سووريا بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ بوه‌ستێندرێت. بۆ ئه‌وه‌ى رێكخراوه فرياگوزارييه‌كان بتوانن كه‌م و پێداويستى مرۆيى بگه‌يه‌ننه ناوچه كاره‌ساتباره‌كانى شه‌ڕ.
سوپاى ئه‌مريكا له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا چه‌ندين بنكه‌ى سه‌ربازى دامه‌زراندووه و پشتيوانى و هاوكارى له يه‌په‌گه ده‌كات.
پێشتر بۆ يه‌كه‌مجار ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا نه‌خشه‌ى بنكه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكاى له سووريا بڵاوكردنه‌وه و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى ئه‌مريكاى لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر