پێشمه‌رگه رێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و حكوومه‌تی فیدراڵیش دایده‌خات
كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه هاووڵاتیانی دڵخۆشكرد و بازگەی شێراوەیان تێپەڕاند، به‌ڵام لە لەلایەن فەوجی یەکی پۆلیسی فیدراڵی رێگریان لێ‌کرا
K24- هه‌ولێر:
وەک نیاز پاکەیەک بەرامبەر بە ھاولاتیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاک لایەنە بریاری کردنەوەی رێگای ھەولێر - کەرکوک لە شارۆچکەی پردێ دەدەن، کە نزیکەی چوار مانگ و نیوە بە رووی ھاوولاتیاندا داخراوە.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ش، كه‌مال كه‌ركووكی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جه‌خت ده‌كاته‌وه، مەترسی ھیرشی ھێزە عێراقیەکان نەماوە و، ھەموو کاتێكیش لە ئامادەباشیدان، بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه‌ش، ھاولاتیان بەو پەڕی دڵخۆشی بازگەی شێراوەیان تێپەڕاند، به‌ڵام دواتر لە لەلایەن فەوجی یەکی پۆلیسی فیدراڵی رێگریان لێ‌کرا، چونکە وه‌ك ئاماژه‌یان پێكردووه، رێنمای کردنەوەی بازگەکەیان پێ نەگەشتووە، بۆیە شۆفێران دەخوازن ھاوشێوەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، حکومەتی عێراقیش رێگاکە بکاتەوە.
دوای رووداوەکانی ١٦ی ئوکتۆبەر و داستانەکەی پردێ، رێگای نێوان کەرکوک - ھەولێر داخراوە و، پردە سەرەکیەکەی ئەو شارۆچکەیەش تەقێنراوەتەوە، بەرێوبەری ناحیەی پردیش بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، بری ٧٠٠ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوەی ئه‌و پرده تەرخانکراوە.
H.B