یەپەگە: توركیا راجۆی كۆنترۆڵ نەكردووە

شەڕ و پێكدادان بەردەوامە

K24 - عەفرین

گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین رەتیدەكاتەوە شارەدێی راجۆی عەفرین لەلایەن سوپای توركیا كۆنترۆڵكرابێت.

بروسك حەسەكە، گوتەبێژی یەپەگە لە عەفرین بە كوردستان24 راگەیاند: "تا ئێدستا شارەدێی راجۆ لەلایەن سوپای توركیا كۆنترۆڵ نەكراوە و شەڕ و پێكدادان لەنێو راجۆ بەردەوامە".

ئەمە لەكاتێكدایە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی رایگەیاندبوو، كە سوپای وڵاتەكەی شارەدێی راجۆی كۆنترۆڵكردووە.

ئەمڕۆ 43 رۆژە ھێرشی سوپای توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە، بەگوێرەی دوایین ئاماری ئەنجوومەنی تەندروستی عەفرین، تائێستا زیاتر لە 270 ھاووڵاتی شەھید بوونە و زیاتر لە 600 كەسی دیكەش برینداربوونە.

H.M