سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا بۆ كوردستان 24: رۆڵی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش له‌بیرناكرێت
فرانسوا هۆڵاند جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 جه‌ختی كرده‌وه: ئه‌وان هه‌رگیز رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعش له‌بیر ناكه‌ن.
هۆلاند ئاماژه‌ی به كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ش له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا كرد، كه چۆن پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كانیان ده‌كرد.
سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا گوتیشی: "من ئاگادارم له‌وه‌ی كه گرژی كه‌وتۆته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڵام هیوادارم له‌كاتێكی نزیكدا چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان بكرێت".
سه‌باره‌ت به داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه، هۆلاند دووپاتیكرده‌وه، كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گرنگییه‌كی حه‌تمییه و، كردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕكه‌خانانه، كاریگه‌ری ئه‌رێنی له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.
H.B