ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ئیحراج ده‌كات
ڤیدیۆی نوێی ناو هۆڵی په‌رله‌مان له كاتی ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ریه‌ك له جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، ره‌تكردنه‌وه‌ی یاسای چاكسازی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسهكهیان راگه‌یاند.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان یاساكه‌ی به گرنگ ناوبرد و گوتی: "پێده‌چێت دوای پشووی په‌رله‌مان پێداچوونه‌وه به یاساكه‌دا بكرێت".
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "پێداچوونه‌وه به كۆی یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی ده‌كه‌ین و به یاسا رێنماییه‌كان جێگیر ده‌كه‌ین".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا گرته ڤیدیۆییه‌كی كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه نیشاندرا كه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، كه ئێستا وه‌ك "بانگه‌شه‌ی سیاسی" دژی یاساكه وه‌ستاونه‌ته‌وه، ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه.
رۆژی 28/2/2018 په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیش كردیانه كاڵایه‌ك بۆ رێكلام و بانگه‌شه‌ی سیاسی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدرا.