ئابووريناسانى عێراق: په‌رله‌مانى عێراق له بودجه‌ى ئيتيحادى هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌ى كردووه
بڕیاری داوه له‌سه‌دا 3.8 مووچه‌ی بڕاوی فه‌رمانبه‌ران بگێڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی په‌له‌كردن له تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى، په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی "گه‌وره‌ی" ئابووری ئه‌نجامداوه، چونكه بڕیاری داوه له‌سه‌دا 3.8 مووچه‌ی بڕاوی فه‌رمانبه‌ران بگێڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلاری پێویسته، به‌ڵام له‌ناو پرۆژه یاساكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی زیادكردنی داهات نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حكومه‌ت قورس ده‌كات و جێبه‌جێكردنی یاساكه ئه‌سته‌م ده‌بێت.
دوێنێ، په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه و به‌بێ ره‌چاوكردنی داواكارییه‌كانی كورد پڕۆژه بودجه‌ی ئه‌مساڵی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام رۆژ دوای رۆژ كه‌لێن و بۆشاییه‌كانی بودجه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی په‌رله‌مان له پرۆژه یاساكه ئابووریناسانی عه‌ره‌بی هێناوه‌ته‌وه ده‌نگ و ده‌ڵێن په‌رله‌مان به‌هۆی په‌له كردن له تێپه‌ڕاندنی بودجه هه‌ڵه‌ی ئابووری گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه.
په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا بڕی له‌سه‌دا 3.8 مووچه‌ی بڕاوی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی عێراق لابدات و مووچه خۆران ته‌واوی مووچه‌كه‌یان وه‌ربگرن، به‌ڵام له‌ناو پڕۆژه یاساكه‌دا هیچ بڕگه‌یه‌ك بۆ زیادكردنی داهات نه‌هاتووه و هیچ بڕگه‌یه‌كیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش مانای وایه بڕیاره‌كه توانای جێبه‌جێكردنی نییه، چونكه نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلاری دیكه كورتهێنان بۆ بودجه‌كه زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش حكومه‌ت ده‌توانێت تانه له پرۆژه یاساكه بدات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
پڕۆژه‌كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا زیاتر له 20 ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌بوو، به‌ڵام په‌له‌كردن له تێپه‌ڕاندنی یاساكه ره‌چاونه‌كردنی تێبینییه‌كانى كورد له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، په‌رله‌مانی دووچاری هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كردووه و حكومه‌تیش دووچاری كورتهێنانێكی زیاتر ده‌كاته‌وه، باری سه‌رشانی هاووڵاتیانیش قورس‌تر ده‌كات، چونكه بڕیارێكی داوه بۆ زیادكردنه‌وه‌ی مووچه بێ ئه‌وه‌ی به دێڕێكیش سه‌رچاوه‌ی پاره‌داركردن له‌ناو بڕیاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرابێت.