بێرنارد هێنرى ليڤى: هيچ جياوازييه‌ك له نێوان عه‌بادى و سه‌دام به‌دى ناكه‌م
سووريا و عێراق هه‌ردووكيان درووستكراوى كۆڵۆنياليزمى رۆژئاوان و هيچ واتايه‌ك ناگه‌يه‌نن
K24 – هه‌ولێر:
بێرنارد هێنرى ليڤى، ده‌رهێنه‌رى ناودارى فه‌ره‌نسا، سبه‌ى له كۆنگرێس، ئه‌و فيلمه دۆكيۆمێنتارييه‌ى نيشان ده‌دات، كه تايبه‌ت به پێشمه‌رگه له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعشدا به‌رهه‌ميهێناوه. له لێدوانێكى تايبه‌تيشدا به كوردستان24 رايگه‌ياند، هيچ جياوازييه‌ك له نێوان عه‌بادى و سه‌دام به‌دى ناكه‌م و كورد ئه‌گه‌ر چى جه‌نگێكى دۆڕاند له كه‌ركووك، به‌ڵام به گشتى جه‌نگه‌كه‌ى نه‌دۆڕاندووه و ئێستا ده‌بێت جه‌نگ ده‌ستپێبكات بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانى".
بێرنارد هێنرى ليڤى گوتيشى: "له سه‌ره‌تادا په‌يامم بۆ ئێوه ئه‌وه‌يه، كه هێزى پێشمه‌رگه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌نگێكى له كه‌ركووك دۆڕاندووه، به‌ڵام كورد جه‌نگه‌كه‌ى به گشتى نه‌دۆڕاندووه. ده‌بێت جه‌نگ ده‌ستپێبكاته‌وه. ده‌بێت ئامانجه‌كان له زه‌مين بێت يان له ئاستى بيروڕاى گشتيى بێت بپێكرێن. ئێوه يه‌كن له دژى چه‌ندين لايه‌نى جياواز. ئێوه ده‌توانن رايگشتى ببه‌نه‌وه. ئه‌مه گرنگييه‌كى تايبه‌تى هه‌يه له ئه‌مريكا".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "بۆ من زۆر گرنگه، ببينين له‌و فيلمه به‌ڵگه‌نامه‌ييه‌ى له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌يه، ببينرێت پێشمه‌رگه چه‌نده ئازايه. هه‌روه‌ها قوڵى ئه‌و كێشه‌يه كه رۆژئاوا هه‌يه‌تى له باره‌ى پێشمه‌رگه، به‌و پێيه‌ى پێشمه‌رگه رۆژئاوا و شارستانيه‌تى پاراست".
بێرنارد هێنرى ليڤى، سه‌باره‌ت به سياسه‌تى ئێستاى به‌غدا به‌رامبه‌ر به كورد گوتى: "دوو هۆكار هه‌يه. يه‌كه‌ميان له رووى ئيدارييه‌وه، ئيداره‌ى ئێستاى عێراق جياوازييه‌كى واى نييه له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى سه‌دام، ئه‌وه‌ى په‌يوه‌سته به كورد. هيچ جياوازييه‌ك به‌دى ناكه‌م له نێوان عه‌بادى و سه‌دام. دووه‌ميش: مه‌به‌ستمه بڵێم، كورد، نه‌ته‌وه‌يه‌كى راسته‌قينه و كامڵه و كوردستان وڵاتێكى راسته‌قينه‌يه. به‌ڵام عێراق وڵاتێكى خه‌ياڵييه وه‌كو سووريا. سووريا و عێراق هه‌ردووكيان درووستكراوى كۆڵۆنياليزمى رۆژئاوان و هيچ واتايه‌ك ناگه‌يه‌نن. ئه‌وان درووستكراوون له لايه‌ن پرۆژه و خه‌ونێكى كۆڵۆنياليسته‌كان. پێچه‌وانه‌ى ئه‌وان كوردستان بوونى هه‌يه وه‌ك نه‌ته‌وه. خواستێكيش هه‌يه بۆ درووستكردنى وڵاتێكى نه‌ته‌وه‌يى. سه‌ره‌ڕاى ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌بينين ئه‌و وڵاته كارايه. ئه‌وه موعجيزه و ده‌رئاسايه كه ده‌بينين، ئێوه دژى هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان ده‌جه‌نگن. ئێوه به‌رده‌وامن و له‌و زيندانه‌ى له ناوچه‌كه هه‌يه خۆتان پاراستووه و ماونه‌ته‌وه. ئه‌و مانه‌وه‌يه‌شتان گوزارشت له‌و گه‌وره‌ييه ده‌كات. ئێوه هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووكتان تاقيكرده‌وه. چه‌ندين تارمايى و مه‌رگه‌ساتى ديكه‌تان تاقيكرده‌وه. هه‌رگيز نه‌وه‌ستان له خه‌ون بينين و هيوا خوازى. ئێوه هيواتان له‌ده‌ست نه‌دا و خه‌ونتان له‌ده‌ست نه‌دا".
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره فه‌ره‌نسا له باره‌ى به‌رپرسيارێتى و ئه‌ركى كورده‌وه له ئێستادا گوتى: "ئێوه ريفراندۆمتان ئه‌نجامدا. ئه‌وه پرۆسه‌يه‌كى گشتى رێك‌وپێك و ديموكراسى و ئاشتيانه بوو. ئه‌مه جۆره راپه‌ڕينێك بوو. ناكرێت راپه‌ڕينێكى ديكه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌وه‌ى پێويسته راپه‌ڕين ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌مريكا و ئه‌وروپان. ئه‌وان پێويستيان به پێشمه‌رگه بوو له شه‌ڕى دژى داعش، په‌سندى پێشمه‌رگه‌يان ده‌كرد. وشه‌ى پێشمه‌رگه هه‌ميشه له‌سه‌ر زاريان بوو. ئێستا كاتێك پێشمه‌رگه پێويستى به ئێمه‌يه، هيچ كه‌سێك له‌سه‌ر هێڵ نييه بۆ هاوكاريكردنيان. ئه‌مه ئه‌و شته‌يه پێويسته گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت. بۆيه ئامانجمانه سبه‌ى له كۆنگرێس ئه‌و فيلمه نمايش بكرێت، خوازيارين به هۆيه‌وه پێداچوونه‌وه بكرێت له پيران و نوێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له هه‌ردوو پارتى كۆمارى و ديموكراته‌كان به يه‌ك ده‌نگ ئه‌و ناپاكييه‌ى خۆيان و رۆژئاوا ئه‌نجاميدا ره‌تيبكه‌نه‌وه. سبه‌ى ئه‌و په‌يامه ده‌گه‌يه‌نم".
سه‌باره‌ت به بوونى لۆبى كورد، له ئه‌وروپا، بێرنارد هێنرى ليڤى، گوتى: "سوپاس بۆ خودا، له من زياترتان له‌ده‌ست دێت. من ته‌نيا پياوێكم، ئه‌وه‌نده به‌هێز نيم. سوپاس بۆ خودا كه ئێوه سه‌دان هاوشێوه‌ى بێرنار لێڤيتان هه‌يه. ئێوه زياتر له‌وه‌ى بير‌ى لێده‌كه‌نه‌وه هاوڕێتان هه‌يه. له دوێنێوه چه‌ندين خه‌ڵكم بينيوه، كه زۆر سوپاسگوزار بوونه له‌وه‌ى ئه‌و كاره بۆ هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه ده‌يكه‌م. ئه‌وانيش وه‌ك من بير ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن پێشمه‌رگه شايه‌نى زياتره. دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، بێ پێشمه‌رگه داعش نه‌ده‌شكا. زۆر خه‌ڵكم له ئه‌مريكييه‌كان بينيوه، ده‌ڵێن: توركيا و عه‌بادى هاوپه‌يمانى ئه‌مريكا نين و ئێرانيش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام ده‌ڵێن كورد هاوپه‌يمانى پشتپێبه‌ستراوون. ئه‌مه قسه‌ى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسه ئه‌مريكييه‌كانه. كورد ئه‌و هاوپه‌يمانه‌يه له رووى بيركردنه‌وه و رووحيه‌ت و سه‌ربازييه‌وه هاوپه‌يمانى راسته‌قينه‌يه. پێشمه‌رگه بێ كه‌موكوڕى له پێناو خۆى و ته‌واوى جيهان جه‌نگى كرد، ئه‌و كاته‌ى رۆژئاوا ئيشى پێ بوو. هاوپه‌يمانى راسته‌قينه‌ى ئه‌مريكا، تورك و عێراقى و ئێرانى نييه. ته‌نيا كورد هاوپه‌يمانى راسته‌قينه‌يه. سبه‌ى له‌به‌رده‌م كۆنگرێس ئه‌و وتانه دووپات ده‌كه‌مه‌وه. ئێوه‌ى كورد ئه‌و قسه‌يه ده‌كه‌ن، چونكه فيلمه‌كه‌ى من له‌سه‌ر كورده. فيلمه‌كه‌ى من تواناى ئێوه و هێزى پێشمه‌رگه پيشان ده‌دات. ئه‌و پێشمه‌رگانه سبه‌ى بێ ئاماده‌بوون قسه ده‌كه‌ن له كۆنگرێس".
له وه‌ڵامى پرسيارى ئه‌وه‌ى بۆچى ته‌نيا بێرنار هنرى ليڤى ده‌نگى ده‌بيسترێت و بۆ كه‌سى ديكه نايڵێ، هنرى ليڤى گوتى: "ئێوه زياترتان هه‌يه. له ئه‌مريكاش هاوڕێتان هه‌يه. بۆنموونه تۆماس كاپڵاند، يه‌كێكه له‌و هاوڕێ راسته‌قينانه ئه‌و وه‌كو چالاكێكى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ كارده‌كات و هاوڕێى راسته‌قينه‌ى كورده. چه‌ندين ساڵه هه‌وڵده‌دات له ئه‌مريكا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت كاريگه‌رى درووست بكات له به‌رژه‌وه‌ندى كورد. به‌يه‌كه‌وه باش‌ترين كارى خۆمان پيشانده‌ده‌ين بۆ پشتيوانيكردنى پرسى كورد. پێتان وا نه‌بێت من ته‌نيام. جێى غه‌مگينييه. ئێوه زياترتان هه‌يه له هاوشێوه‌كانى من. زياتر له‌وانه‌ى پێتان وايه بوونيان هه‌يه".
ئ.ر