پنتاگۆن: به‌شێكی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده گه‌ڕاونه‌ته‌وه عه‌فرین
شه‌ڕڤانان دژی داعش و توركیا له شه‌ڕدان
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانی به‌وه‌دا ناوه كه به‌شێكی شه‌ڕڤانه كورده‌كان كه له باكووری سووریا‌ن و واشنتن بۆ جه‌نگی دژی داعش پاڵپشتیان ده‌كات، پێگه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌و بۆ شه‌ڕكردن دژی له‌شكری توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، به‌ره‌و ناوچه‌كانی عه‌فرین رۆیشتوون. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی راوه‌ستانی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری رووب مانینگ، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای گواستووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "جار جار به‌هۆكاری جیاواز ئه‌و راوه‌ستانه رووده‌دات، به‌ڵام سرووشتی ئه‌ركه‌كانمان له سووریا نه‌گۆڕاوه، ئه‌و راوه‌ستانه بۆچوونی ئێمه به‌رامبه‌ر ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان ناگۆڕێت كه ئه‌ویش رێكخراوی داعشی تیرۆریسته".
گوته‌بێژێكی دیكه به‌ناوی پنتاگۆن، ئادریان رانكین - گالوای، لای خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش، چوونی به‌شێك له شه‌رڤانه كورده‌كانیش بۆ ناوچه‌كانی عه‌فرین، نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر له ده‌ستیان دابوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه ئاگادارین به‌شێك له شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له ناوچه‌كانی دۆڵی فوراتی ناوه‌ڕاست گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عه‌فرین، به‌ڵام هه‌سه‌ده به‌رده‌وامه له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش و شكستپێهێنانی له ناوچه‌كانی دۆڵی فوراتی ناوه‌راست".
دانپێدانانی پنتاگۆن به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له شه‌ڕڤانه كورده‌كانی ناو هێزه‌كانی سووریای دیموركاتی پاش هۆشدارییه‌كه‌ی جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست "سه‌نتكۆم" بوو كه گوتبووی: "له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بهریهكتری ده‌كه‌ون".
ڤۆتێل هه‌فته‌ی رابردوو، له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گوتبووی: "نیگه‌رانیمان ئه‌وه‌یه، ئه‌و ره‌وشه‌ی له عه‌فرین هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆششه‌كانمان له جه‌نگی دژی داعش ده‌كات".