مه‌سعود حه‌یده‌ر: هه‌رێم پێویستی به 580 ملیاره و به‌غداش 419 ملیاری داناوه
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێم
K24 - هه‌ولێر:
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری عێراق رایگه‌یاند، به‌غدا هه‌وڵده‌دات فه‌رزی ئیراده به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكات و ده‌ستووریشی پێشێل كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكاریی ئه‌مڕۆیاندا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لێژنه‌كانی دارایی, یاسایی و كشتوكاڵ و نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆ له باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق كراوه تا رادده‌یه‌كیش باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر راشیگه‌یاند، دوای هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانتارانی كورد توانرا بڕی تریلیۆنێك دينار بۆ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له كۆی ساڵه‌كه زیادبكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌نشینان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی دیكه، مانگانه ده‌كاته 419 ملیار دینار.
روونیشی كرده‌وه، به گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌رێمی كوردستان، دوای پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش، پێویستی به 580 ملیار دینار هه‌یه، ئه‌مه‌ش واتا كورتهێنانێكی "زۆر" له یاساكه‌دا.
پێشتریش سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند, په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه ده‌كه‌ن.
ا. م