به ڤيديۆ.. ئافره‌تێك له ئاسماندا ده‌ڵێت "من خوداوه‌ندم"
هاوارى ده‌كرد و ده‌يوت: "من خوداوه‌ندم"
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى تايبه‌ت به گه‌شتى فڕۆكه‌كانى (هێڵى سكاى وێست، ئه‌و ئافرهتهيان ده‌ستگيركرد، كه له ئاسماندا ده‌يويست ده‌رگاى فڕۆكه‌كه بكاته‌وه و هاوارى ده‌كرد و ده‌يوت: "من خوداوه‌ندم".
فڕۆكه‌كه‌ى هێڵى سكاى وێست له گه‌شتێكدا بوو له نێوان شارى سان فرانسيسكۆ و بويزى ئه‌مريكا".
ئه‌و ئافره‌ته، له كاتى گه‌شته‌كه‌دا كێشه و دڵه‌ڕاوكێى بۆ سه‌رنشينانى فڕۆكه‌كه درووست كردووه و پاساوى كارهكانيشى به‌وه هێناوه‌ته‌وه، گوايه ئه‌و "خوداوه‌نده".
دواى بانگه‌شه‌كانى، ده‌ستبه‌جێ پاسه‌وانانى گه‌شته‌كه، ئه‌و ئافرهتهيان دهستگيركردووهو وه‌ك له گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌ست و پێى ده‌به‌ستنه‌وه.
كه‌ناڵه لۆكاڵييهكان له شارى بويزى، بڵاويانكرده‌وه، فڕۆكه‌كه به سه‌لامه‌تى نيشتووهتهوه و هه‌ر 73 سهرنشينهكهى بێ زيان رزگاريان بووه و ئه‌و ئافره‌ته‌ش خراوه‌ته ژێر چاودێرى پزيشكييه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌لامه‌تى بير و هۆش و ژيرى دڵنيا ببنه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر