"كوردستان له‌ جاران به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پێش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر"

سیروان بارزانی: پێشمەرگە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەیە

k24 - هه‌ولێر:

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێر - مەخموور بە کوردستان24 ی راگەیاند، پێشمەرگە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەیە. ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی داهاتوودا پێگەی کورد زۆر لە جاران بەهێزتر دەبێت و بارودۆخی هەرێمی کوردستانیش دەگەڕێتەوە پێش رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو.

سیروان بارزانی ئەم قسانەی لە پەراوێزی سەردانێکدا بۆ مەزاری مستەفا بارزانی، رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد.

Fly Erbil Advertisment