سێ برای شه‌ڕڤان پێكه‌وه "شه‌هید" بوون
هاوشێوه‌ی سێ برا پێشمه‌رگه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆرانه كه له شه‌ڕی داعشدا شه‌هیدبوون
K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" كوژرانی سێ برای شه‌ڕڤان له كاتی به‌رگریكردن له ناوچه‌كانی خۆیان رده‌گه‌یه‌نێت.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی رایگه‌یاندووه، هه‌ر یه‌كه له "مه‌سعوود ئاسۆ، محه‌مه‌د ئاسۆ و رێزان ئاسۆ" كه هه‌ر سێكیان بران و خه‌ڵكی گوندی جاروونی سه‌ر به شاره‌دێی بلبلێی عه‌فرینن كه ئێستا ناوچه‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته ده‌ست سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، له شه‌ڕی به‌رگریكردن له ناوچه‌كه‌یان رۆژی 22/2/2018 "شه‌هید" بوون.
ناوه‌ندی میدیایی هه‌سه‌ده، له كاتێكدا ناوی 8 شه‌رڤانی راگه‌یاندووه كه له "زریانی جه‌زیره" گیانیان له ده‌ستداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه 3 له‌و كه‌سانه برای یه‌كترن و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرینن".
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ھێزێكی فره پێكهاته‌یه و شه‌ڕڤانه كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كریستیانه‌كنی سووریا له خۆی ده‌گرێت و هێزی بنچینه‌یی هه‌سه‌ده له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" پێكدێت و له‌لایه‌ك دژی داعش له جه‌نگدان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره ماوه‌ی 48 رۆژه په‌لاماری ناوچه‌كانی عه‌فرینیان داوه‌و به چڕی بۆردوومان و بۆمبابارانی گوند و شاره‌دێ و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و تا ئیستاش چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان داگیر كردووه.
به‌هۆی فراوانی هیرشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان، هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه، چیدیكه چاوه‌ڕوانی كۆمه‌ڵگای "ێوده‌وڵه‌تی ناكه‌ن و هێزه‌كانیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دژی داعشه‌وه بۆ به‌رگریكردن له عه‌فرین.

رووداوی "شه‌هیدبوونی" ئه‌و سێ برا شه‌ڕڤانه له یه‌ك كاتدا به ده‌ستی توركیا و میلیشیاكانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی شه‌هیدبونی سێ برای پیشمه‌رگه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆرانه له باشووری كوردستان، كه به‌هه‌مانشیوه رۆژی 25/10/2014، به‌ڵام ئه‌وان له شه‌ڕی دژی داعشدا بوونه قوربانی.
ئه‌و سێ برا پێشمه‌رگه‌یه ناویان "ئەحمەد عوسمان، نەجات عوسمان و مەولود عوسمان" بوو کوڕی ژنێكی ئازا و خۆڕاگرن به‌ناوی دایکە عائیشە تەھا عوسمان، كه هه‌ر سێكیان له یه‌ك كاتدا لە میحوەری زوممار لە کاتی بەرگریکردن لە کوردستان، شەھید بوون.
رۆژی 23/1/2015، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نازناوی (دایکی شەھیدان)ی بە دایکە عائیشەی دایكی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه شه‌هیده بەخشی.