چاوشئۆغڵۆ واده‌ى كۆتايهاتنى شه‌ڕى عه‌فرين ئاشكرا ده‌كات
ئه‌ردۆغان به‌ڵێنى دابوو له چه‌ند رۆژێكدا له عه‌فرين بن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رايگه‌ياند، ئۆپراسيۆنى "چڵه زه‌يتوون" له مانگى ئايار/ مايۆى داهاتوودا كۆتايى پێ دێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، ئاشكرايكرد، وڵاته‌كه‌ى، به هاتنى مانگى ئايار/ مايۆى داهاتوو كۆتايى به ئۆپراسيۆنى "چڵه زه‌يتوون" ده‌هێنێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا دواى ئه‌وه دێت، نزيكه‌ى په‌نجا رۆژه سوپاى وڵاته‌كه‌ى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
له به‌رايى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنهكهدا، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، له ماوه‌ى سێ تا چوار رۆژدا ده‌چينه ناو عه‌فرين و كۆتايى به بوونى په‌كه‌كه له عه‌فرين ده‌هێنين.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سايتى ميدل ئێست ئۆنلاين له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕاى پشتيوانى تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگييه‌كان، هێشتا سوپاى توركيا و ده‌يان گرووپ و مليليشياى هاوپه‌يمانى نه‌يانتوانيوه ئامانجه‌كانيان له هێرشى سه‌ر عه‌فرين به‌ده‌ستبهێنن و سوپاى توركيا و هێزه‌كانى رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ده‌روونى ناهه‌موار بوونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وايكردووه، سوپاى توركيا بۆ ده‌ربازبوونى له‌و ره‌وشه ده‌روونييه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى سرووتى سه‌ربازانى عوسمانى له شه‌ڕدا.
كاتژمێر (05:00)ى ئێواره‌ى رۆژى 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 سوپاى توركيا به پشتيوانى 73 فڕۆكه‌ى جه‌نگى و تۆپخانه‌كانى سوپا و نوێترين جۆرى تانكى ئه‌ڵمانيى به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر