به‌ڤیدیۆ.. كۆنترین نامه كه له‌ناو شووشه‌دا پارێزراوه له ئوستراڵیا دۆزرایه‌وه
"هه‌ركه‌سێك ئه‌و نامه‌یه بدۆزێته‌وه پێویسته بهروار و شوێنی دۆزینه‌وه‌ی تۆمار بكات و نامه و شووشه‌كه بۆ روانگه‌ی ده‌ریاوانی ئه‌ڵمانیا یاخۆد نزیكترین كونسۆڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
دوو هاوسه‌ر، كۆنترین نامه‌ی ناو شووشه‌یان له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای ئوستراڵیا دۆزییه‌وه، كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌گاته 132 ساڵ. تۆنیا ئیلمان، كه ئافره‌تێكی فۆتۆگرافه‌ری ئوستراڵییه، كاتێك له كه‌ناره‌كانی دوورگه‌ی ویدج له رۆژئاوای ئوستراڵیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ناو لم پیاسه‌یان ده‌كرد، به ڕێكه‌وت شوویه‌كی دۆزییه‌وه.
وه‌ك ئیلمان باسی ده‌كات، سه‌ره‌تا كه شووشه‌كه‌ی بینی، به‌هۆی جوانییه‌كه‌ی هه‌ڵیگرته‌وه بۆئه‌وه‌ی بیباته ماڵه‌وه و وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی زینه به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام دواتر نامه‌یه‌كی نووسراوی له‌ناو شووشه‌كه‌دا دۆزییه‌وه، كه به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ری نووسرابوو و، مێژووی نووسینه‌كه بۆ به‌رواری 12ی حوزه‌یرانی 1886ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواتریش هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیلمان یارمه‌تیدا بۆئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی ئینگلیزی.
MESSAGE IN A BOTTLE - Well, it's been an absolute media feeding feast with organisations from around the world clamouring to get hold of vision, images, interviews and quotes. At one stage last night it was the no. 2 news story in the world! #MessageinaBottle #Messagesonhold pic.twitter.com/IwXBBPXDcR
— Kym Illman (@KymIllman) March 7, 2018
Message in a 132-year-old bottle found on Australian beach https://t.co/2ibcV6G3kJ pic.twitter.com/c9AeZ6uvP6
— The Gulf Today (@thegulftoday) March 6, 2018
مۆزه‌خانه‌ی رۆژئاوای ئوستراڵیا راستی و درووستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، شووشه‌كه له كه‌شتییه‌كی ئه‌ڵمانی فڕێدراوه‌ته خواره‌وه، كه هه‌وڵیداوه باشترین رێگای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی بدۆزێته‌وه.
وه‌ك مۆزه‌خانه ئوستراڵییهكه ئاماژه‌ی پێكردووه، له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1864 بۆ 1933، به هه‌زاران شووشه هه‌ڵدراونه‌ته ناو ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كان بگوازرێنه‌وه كه‌ناره‌كان، له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه‌شدا كه ئه‌و دوو هاوسه‌ره ئوستراڵییه دۆزیویانه‌ته‌وه، ناوی كه‌شتییه‌كه و رووداوه كهشتیوانییهكان و مێژووه‌كه‌ی نووسراون، هه‌روه‌ها له‌و نامه‌یه‌دا داوا كراوه، هه‌ركه‌سێك ئه‌و نامه‌یه بدۆزێته‌وه، پێویسته بهروار و شوێنی دۆزینه‌وه‌ی نامه‌كه لای خۆی تۆمار بكات و، دواتر نامه و شووشه‌كه بۆ روانگه‌ی ده‌ریاوانی ئه‌ڵمانیا له هامبۆرگ یاخۆد نزیكترین كونسۆڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه.
روس ئه‌نده‌رسۆن، كه كارمه‌ندێكی مۆزه‌خانه‌ی رۆژئاوای ئوستراڵیایه، ئه‌و ناوه‌ی له‌سه‌ر نامه‌كه نووسراوه له‌گه‌ڵ تۆماره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م به‌راورد كردووه، بۆئه‌وه‌ی له راستی و مێژووی نامه‌كه دڵنیا ببێته‌وه و، بۆی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ناوه له‌گه‌ڵ ناوێكی ناو تۆماره ده‌ریاوانییه‌كانی كه‌شتییه‌كی ئه‌ڵمانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی بڕگه ده‌ستنووسه‌كانی ناو نامه‌كه زۆر له ده‌ستوخه‌تی تێبینییهكانی كاپتنی یه‌كێك له كاپتنه‌كانی كه‌شتییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌چێت، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له گۆڤاری "Paula's meteorological" نووسیبووی.
به‌گوێره‌ی مۆزه‌خانه‌ی ناوبراو، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ش، ریكۆردی كۆنترین نامه‌ی پێشووی ناو شووشه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان شكاندووه، كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی ده‌گاته 108 ساڵ و 4 مانگ و 18 رۆژ، مۆزه‌خانه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئه‌و دوو شووشه‌یه و هه‌ردوو نامه‌كه‌ی به‌م دواییانه دۆزراونه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوودا نمایش ده‌كه‌ن.
H.B
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی "ئێندیپێند"