ئه‌نجێلا ره‌شۆ: تا ئێستا 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوونه‌

ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندرووستی عه‌فرین ئاماری نوێی قوربانییان بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌نجێلا ره‌شۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندرووستی عه‌فرین، دوایین ئاماری قوربانییانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا، بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌نجێلا ره‌شۆ، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، به‌ هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیاوه‌، تا ئێستا 230 هاووڵاتی سیڤل شه‌هید بوونه‌ و نزیكه‌ی 668 هاووڵاتییش بریندارن.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاوه‌، تا ئێستا ته‌رمی ده‌یان هاووڵاتی له‌ ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كاندا ماون و نه‌توانراوه‌ ده‌ربهێندرێن.

ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه‌ زه‌یتوون"، له‌ 20ی كانوونی دووه‌می 2018 ده‌ستیپێكرد و 49 رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌، مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ مانگی ئایار/ مایۆی داهاتوو كۆتایی پێ دێت.

 

ا. م