هەڵگورد حیکمەت: داعش له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا بەنیازی خۆرێکخستنەوەیە
هۆشداری له هێرشی داعش له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
هەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و نەینەوا دەستیان بە جموجۆڵی سەربازی کردووەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، کە داعش بەنیازی خۆرێکخستنەوەیە لەو ناوچانە.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، ئاماژەی بەوەشدا، رەنگە لە داهاتوودا داعش چالاکییەکانی لە سنووری ئەو دوو پارێزگایە زیاتر بکات.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، له هه‌ندێك ناوچه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و چه‌ند جارێكیش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان.
پێشتریش به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، هۆشدارییان له گه‌ڕانه‌وه ئه‌و رێكخراوه داوه و رایانگه‌یاندووه، هێشتا مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه، كۆتایی نه‌هاتووه.
ا. م