به ڤيديۆ.. له له‌نده‌ن و مانچسته‌ر سه‌دان كورد بۆ پشتيوانى عه‌فرين خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا
دژى هێرشى سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى و بێده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خۆپيشاتدان ئه‌نجامدرا
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ردوو شارى له‌نده‌ن و مانچسته‌رى به‌ريتانيا خۆپيشاندانى ناڕه‌زايه‌تى ره‌وه‌ندى كوردى دژى هێرشى سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى و بێده‌نگى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامدرا.
خۆپيشانده‌ران له به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى وێستگه‌ى كينگز كروسى ناوه‌ڕاستى له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه و درووشميان له دژى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا ده‌وته‌وه و پشتيوانيان بۆ يه‌په‌گه و عه‌فرين ده‌رده‌بڕى و به‌و هۆيه‌وه كارى وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه په‌كى كه‌وت.
دواى خۆپيشاندانه‌كه، پۆليسى له‌نده‌ن له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، وێستگه‌ى كينگز كروس، ده‌ستى به‌كار كردووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى پۆليس به سه‌ركه‌وتوويى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه كرد.
له خۆپيشاندانێكى هاوشێوه‌شدا له مانچسته‌ر، سه‌دان كورد، بۆ ماوه‌ى سێ كاتژمێر له وێستگه‌ى بيكاديلى گردبوونه‌وه و به‌و هۆيه‌وه هاتوچۆى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له رێى ئه‌و وێستگه‌يه‌وه په‌كى كه‌وت.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به ياوه‌رى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى به‌ره‌ى نووسره و به‌رهه‌ڵستكاره سوورييه‌كان هێرشى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه.
دواى زياتر له 50 رۆژ له هێرش و بۆردومانكردنى عه‌فرين، تا ئێستا وڵاتانى ئه‌وروپا و خۆرئاوه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى تونديان له دژى ئه‌و هێرشانه‌ى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌رنه‌بڕيوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به بێده‌نگى له ئاست روودانى كاره‌ساتى مرۆيى له عه‌فرين تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: RT، گارديان
ئ.ر