به فه‌رمی بارسێلۆنا پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چێڵسی راگه‌یاند
ڤاڵڤێردی 3 یاریزانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چێڵسی دوورخستۆته‌وه
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر چێڵسی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا بانگهێشتی 18 یاریزانی كردووه و 3 یاریزانی دوورخستۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 مارسی 2018، به فه‌رمی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر چێڵسی راگه‌یاند كه تێیدا (یێری مینا) به‌هۆكاری ته‌كنیكی بانگهێشت نه‌كراوه، (دینیس سوارێز و سیمیدۆ)ـش به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخراونه‌ته‌وه.
گۆڵپارێزه‌كان: تیر شتیگن و سیلیسین
به‌رگریكاران: پیكێ، ئالبا، لوكاس دین، ئالێكس ڤیدال، ڤێرمایلین، سێرجی رۆبێرتۆ و ئۆمتیتی.
ناوه‌راستكاران: ئینیێستا، راكیتیچ، ئاندرێ گۆمێز، پاوڵینهۆ، بۆسكێتس و دێمبلی
هێرشبه‌ران: لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز و پاكۆ ئالكاسێر.
.jpg)