هه‌ولێر.. 34 ساڵه‌ مقه‌ستێك له‌ سكی پیاوێكدا به‌ جێماوه‌ و هه‌ستی پێنه‌كردووه‌

به‌ وێنه‌.. له‌ ساڵی 1984ـه‌وه‌ مقه‌ستێك له‌ناو سكی به‌جێماوه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵی كرا و مقه‌ستێكی نه‌شته‌گه‌ری له‌ ناو سكی ده‌رهێنرا، كه‌ له‌ ساڵی 1984 دا له‌ناو سكیدا به‌جێماوه‌.

دكتۆر سه‌رهه‌نگ حوسێن، پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و كۆڵۆن، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌، ئه‌و پزیشكه‌ ورده‌كارییه‌كانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ بۆ كوردستان 24 باس ده‌كات.

دكتۆر سه‌رهه‌نگ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشه‌ ته‌مه‌نی 71 ساڵ بووه‌، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، ژانی سكی گرتووه‌ و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه‌، له‌ تیشك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پارچه‌ كانزایه‌ك له‌ لایی چه‌پی كۆڵۆنی هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیاردرا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت.

دكتۆر سه‌رهه‌نگ حوسێن، پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و كۆڵۆن، كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌
دكتۆر سه‌رهه‌نگ حوسێن، پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و كۆڵۆن، كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌

ئه‌و دكتۆر له‌ باره‌ی هۆكاری بوونی ئه‌و مقه‌سته‌ پزیكییشه‌ روونی ده‌كاته‌وه‌، پرسیارییان له‌ نه‌خۆشه‌كه‌ كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ته‌نها یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌، كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری "دواندزه‌ گرێ"یه‌ له‌ ساڵی 1984.

دكتۆر سه‌رهه‌نگ رایده‌گه‌یه‌نێت، مقه‌سته‌كه‌ له‌لای چه‌پی كۆڵۆنی بووه‌ "Sigmoid" و له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا، كه‌ كه‌متر له‌ كاتژمێرێكی خایاندووه‌، بۆیان ده‌رهێناوه‌.

پزیشكه‌كه‌ باس له‌ باری ته‌ندرووستی نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا باری ته‌ندرووستی جێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێریدایه‌.

ا. م