توركیا: عه‌فرین راده‌ستی سووریا ناكه‌ینه‌وه
توركیا گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو عه‌فرین بۆردومان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، 70%ی عه‌فرینیان گه‌مارۆداوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا ته‌واوی شارۆچكه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌وان.
ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بۆ كه‌ناڵی ته‌ره‌ته رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری كۆنتڕۆڵكردنیشیدا، ئاماده‌نین شارۆچكه‌كه راده‌ستی حكوومه‌تی سووریای بكه‌نه‌وه.
ماوه‌ی 55 رۆژه توركیا ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌زه‌یتوونی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی عه‌فرین ده‌ستپێكردووه و ئێستاش شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری نزیك عه‌فرین به‌رده‌وامه.
توركیا له بۆردومانكردنی گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه‌ی ناو عه‌فرین به‌رده‌وامه و میدیاكانی نزیك له یه‌په‌گه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێشتا شه‌ڕ نه‌هاتووه‌ته ناو شارۆچكه‌كه.
به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاش، تا ئێستا زیاتر له 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوونه و به‌لای كه‌مه‌وه 680 كه‌سیش برینداربوونه.