به‌هۆی تۆپبارانی سووپای توركیا نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین چۆڵكرا
تادێت بۆردومانی سه‌ر شاری عه‌فرین چڕتر ده‌بێته‌وه و ژماره‌ی شه‌هید و برینداری سڤیلیلیش روو له زیادبوونه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجێلا ره‌شۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی عه‌فرین به كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌هۆی تۆپبارانی سووپای توركیاوه نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه چۆڵكراوه و، سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌لی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارام گواستراونه‌ته‌وه.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی عه‌فرین گووتیشی، به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه چڕ و به‌رده‌وامانه‌ی سووپای توركیا، ژماره‌ی شه‌هید و برینداری سیڤل به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌یه و، ئه‌وانیش چیدیكه ناتوانن ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كان تۆمار بكه‌ن.
ماوه‌ی سێ رۆژه شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه نیمچه گه‌مارۆ دراوه و، شه‌وی رابردووش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و عه‌فرین به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین، ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردوغانیش له‌لایه‌ك كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا و، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بووه مایه‌ی گاڵته‌پێكردنی به‌رپرسانی یه‌په‌گه و جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردوغان ته‌نیا خه‌ونێكه و هه‌رگیز عه‌فرین ناكه‌وێته ده‌ست سوپای توركیا.
H.B