"عه‌فرین تاڵان ده‌كرێت"
فرانس پرێس: ماركێتیان سووتاندووه‌و په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ریان تێكشكاندووه
K24 - هه‌ولێر
پاش داگیركردنی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن سوپای توركیا و ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی، ژماره‌یه‌كی زۆری ماڵ و دووكان و بازاڕه‌كانی شاره‌كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی "سوپای سووریای ئازاد" تاڵان كراوون.

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی كه به جێگه‌ی باوه‌ڕ ناویبردووه، ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌كانی ناو "ئۆپراسیۆنی چڵه زه‌یتوون"ـی توركیا ده‌ستیان به دزین و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و كه‌لوپه‌لی باره‌گا سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئۆتۆمبێل و ئالیاتی شاره‌وانی شاره‌كه كردووه"، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه دوای نزیكه‌ی 2 مانگ له به‌رگریی و بۆ "پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه" وه‌ك خۆیان ده‌یڵێن، له عه‌فرین كشانه‌وه.

په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس، میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریایان بینیووه كه ئامێری ئه‌لیكترۆنی و كه‌لوپه‌ل و خۆراك و كاڵای دیكه‌یان دزیووه‌و ماڵ و چێشتخانه و شوێنه بازرگانییه‌كانیان تاڵانكردووه و به ئۆتۆمبێل گواستوویانه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ی شاری عه‌فرین.

یه‌كێك له دانیشتوانی شاری عه‌فرین به ئاژانسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی گوتووه: "سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌كداره‌كانی بینیووه دووكانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌و كه‌لوپه‌له‌كانیان دزیووه و له‌سه‌ر شۆسته و رێگاكان كۆیانكردوونه‌ته‌وه‌و بردوویانه".

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كان یه‌كێك له ماركێته‌كانیان سووتاندووه‌و په‌یكه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر كه یه‌كێكه له سیمبووله‌كانی گه‌لی كورد تێكیانشكاندووه.