ميسر "ئيدانه‌ى داگيركردنى عه‌فرين" ده‌كات
پێشێلكارييه‌كانى ده‌رهه‌ق به مه‌ده‌نييه‌كانى سووريا و ئاواره كردنيان مه‌ترسى گه‌وره‌ى مرۆيين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، "ئيدانه‌ى داگيركردنى عه‌فرين"ى له لايه‌ن سوپاى توركياوه كرد و رايگه‌ياند، "لێكه‌وته و پێشێلكارييه‌كانى ده‌رهه‌ق به مه‌ده‌نييه‌كانى سووريا و ئاواره كردنيان مه‌ترسى گه‌وره‌ى مرۆيين".
له به‌ياننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر، رايشيگه‌ياند، "پێشێلكارييه به‌رده‌وامه‌كانى سه‌ر سه‌روه‌رى سووريا جێى قبووڵ نين. شانۆى سياسى ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن. ده‌بنه هۆى له‌بار بردنى كۆششه‌كانى چاره‌سه‌رى سياسى و قه‌يرانى مرۆيى سووريا قوڵتر ده‌كه‌نه‌وه".
له به‌ياننامه‌كه‌دا، حكومه‌تى ميسر، "داكۆكى له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى سووريا و پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى ميسر دواى ئه‌وه هات، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا نيگه‌رانى زۆرى خۆى له باره‌ى راپۆرته‌كانى تايبه‌ت به عه‌فرين ده‌ربڕى.

ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌ى ئه‌مريكا، به يه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له‌و چه‌شنه‌ى ئه‌مريكا هه‌ژمار ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به داگيركرانى شارى عه‌فرين له لايه‌ن سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكادا، كه له سايتى وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "بەپێی راپۆرتەکان لە 48 کاتژمێری رابردوودا زۆرینەی خەڵکی عەفرین کە کوردن لە ژێر هەڕەشەی هێزەکانی تورکیان و ئۆپۆزيسیۆنی سووریا شارەکەیان بەجێهێشتووه و ئه‌مه‌ش دۆخی مرۆييانه‌ى شارەكەی خراپتر كردووە".

هه‌روه‌ها هاتووه: "لە كاتێكدا ئاژانسه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، هەر بە خۆیان نیگەرانن بە تایبەتیش کە باس لە ئاوارەبوونی سەدان هه‌زار کەس دەکەن، کە پێویستیان بە پێداویستی مرۆيى هه‌يه".
ئه‌وه‌ش هاتووه، كه واشنتن "زۆر نیگەرانه لە باره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه باس له تاڵانى ده‌كه‌ن له ناو شارى عه‌فرين".
رايشيگه‌ياندووه، ئه‌مريكا "نیگەرانى قوڵى خۆى به بەرپرسانی تورکیا راگەیاندووه".

له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "داوا لە هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له باكوورى رۆژئاواى سووريا ده‌كات، له‌وانه (تورکیا و سووریا و روسیا)، کە رێگە بە رێکخراوە خێراخوازەکان بدەن ئاسانکاریان بۆ بكه‌ن، بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ ئه‌وانه‌ى له ماڵ و حاڵى خۆيان ئاواره بوون و هه‌روه‌ها رێگە خۆش بکه‌ن بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە عه‌فرين".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌يدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ده‌ڵێت: "ئەمریکا پابەندە بە جێبەجێبوونی بڕیارنامەی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ژماره (2401) کە داوای دەست بەجێ راگرتنی شەڕ دەکات لە سووریا بۆ ماوەی 30 رۆژ".

ئه‌وه‌ش هاتووه، كه "ئەمریکا لە ناوچەی باکووری رۆژئاوای سووریا هیچ جموجوڵ و ئاماده‌بوونێکی نیە، کە عەفرینيش دەگرێتەوە، ئێمە پابەندین بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ تورکیا، کە هاوپەیمانمانه لە ناتۆ، هه‌روه‌ها ئێمە پابه‌ندين به شه‌رعيبوونى نيگه‌رانييه ئه‌منييه‌كانى توركيا، هه‌روه‌ها پابەندین بە هاوپەیمانێتی لە شەڕى دژی داعش و هێزەکانی سووریا دیموکرات، کە هاوبەشی ئێمەن لە رۆژهەڵاتی سووریا، توندوتيژييه‌كان لە رۆژئاوای سووریا لە دوو مانگی رابردوودا لەوانەش لە ناو عەفرین شەڕی دژی داعشی بە لاڕێدا بردووه و دەرفەتێکی بۆ داعش دروستکردووە کە خۆی له هه‌ندێك ناوچه رێکبخاتەوە".
له كۆتايشدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داوايكردووه، "هەموو لایەنەکان خەمی یەکەمیان ئەو هەڕەشە گەورەیە بێت، کە داعش درووستى كردووه".
دوێنێ دواى 58 رۆژ له شه‌ڕ و به‌رگرى يه‌كينه كوردييه‌كان، هێزه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه هاوپه‌يمانه‌كانى چوونه ناو عه‌فرين.

به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان، شه‌پۆلێكى تاڵانكردن و وێرانكارى شاره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌ووه و هه‌زاران هاووڵاتى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دواى به‌ياننامه‌كه‌ى ئه‌مريكا، حكومه‌تى سوورياش له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئيدانه‌ى داگيركارييه‌كانى توركياى كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا رايگه‌ياند، "داگيركردنى عه‌فرين كارێكی نایاساییه و پێچه‌وانه‌ی رێسا و بنه‌ماكانی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
له دوو نامه‌ی جیاوازدا بۆ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختیكرده‌وه، "سووریا داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه شه‌رمه‌زار ده‌كات و ئيدانه‌ى ئه‌و تاوانانه ده‌كات، كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كات و داواش له هێزه داگیركاره‌كان ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ له خاكی سووریا بكشێنه‌وه، كه داگیریانكردووه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، "كرده‌وه و دوژمنكارییه‌كانی توركیا ته‌نیا هه‌ره‌شه له ژیانی هاووڵاتیان و یه‌كپارچه‌یی خاك و گه‌لی سووریا ناكات، به‌ڵكو شه‌ڕی سووریا درێژتر ده‌كاته‌وه و خزمه‌ت و پشتیوانی زیاتری تیرۆر ده‌كات و هه‌ره‌شه له ئاسایش و ئاشتی ناوچه‌كه و سه‌رانسه‌ری جیهان به‌گشتی ده‌كات".
ئ.ر