ساڵح موسلیم: تێكۆشان كۆتایی نەھاتووە و شەڕ و شێوازەكەی گۆڕاوە
"دەست لە عەفرین بەرنادەین و تێكۆشان بەردەوامە"
K24 - ھەولێر
ساڵح موسلیم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) و ھاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە رایدەگەیەنێت، تێكۆشان لە عەفرین كۆتایی نەھاتووە، بەڵكو تەنھا شێوازی شەڕەكە گۆڕاوە و هه‌رگیز ده‌ست له عه‌فرین به‌رنادەین. ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات، پلان دژی كورد لە ئارادایە، بۆیە دەبێ گەلی كورد یەكگرتووبێت.
ساڵح موسلیم، بە ئاژانسی فوڕاتی نزیك لە پەكەكەی راگەیاندووە: "قۆناخێكی نوێی تێكۆشان له عه‌فرین دەستپێكردووە، لەپێناو پاراستنیان هاووڵاتیانی سیڤیل له عه‌فرین براونه‌ته ده‌ره‌وه، بەڵام تێكۆشان و شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نها شه‌ڕ و شێوازه‌كه‌ی گۆڕاوه".
ئاماژەی بەوەشدا: "تا خەڵكی سڤیل له‌نێو عه‌فرین بووایه، هه‌لومه‌رجی تێكۆشان و شه‌ڕكردن نه‌ده‌بوو. چونكه ده‌وڵه‌تی توركیا له‌وێ هاووڵاتیانی سیڤیلی ده‌كرده ئامانج و كۆمه‌ڵكوژی ده‌كرد. له ناوه‌ندی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌ن و تێكۆشان به‌رده‌وامه. ئه‌وان به‌ڵێنێكیان به گه‌ل داوه، به‌ڵێنی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌رگیز ده‌ست له عه‌فرین به‌رنادرێت".
موسلیم راشیگەیاندووە: "بڕیاری له‌نێوبردنی كوردان دراوه. ده‌یانه‌وێ له عه‌فرین هه‌تا كۆبانێ، قامیشلۆ، كه‌ركووك و شه‌نگال كوردان به ئامانج بگرن. پێشتر له رێی ركخستنه‌كانی وه‌ك داعش و ئه‌لنووسره ویستیان ئه‌مه بكه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتن، ئینجا خۆیان ده‌ستیان پێكرد. له‌به‌رئه‌وه پێویسته كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هۆشیار بن و ئه‌م پلانانه ببینن. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بینه یه‌ك و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان ساز نه‌كه‌ین، له هه‌ر شوێنێكی كوردستان ئه‌م هێرشانه ده‌كرێن. هه‌ر بۆیه ده‌بێ كوردان بێنه لای یه‌كتر و پێكه‌وه تێبكۆشن".
سەبارەت ھەڵوێستی نێودەوڵەتی دەربارەی عەفرین، ساڵح موسلیم دەڵێت: "رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ده‌وڵه‌تانی جیهان ئێمه‌یان به‌ته‌نیا هێشته‌وه. به‌م بێده‌نگییه‌ی خۆیان زه‌مینه‌سازییان بۆ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد".
دەشڵێت: "له عه‌فرین تێكۆشانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌شێوازێكی جیاواز به‌رده‌وامه. له‌مه‌ودوا یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌كه‌ن. به تاكتیكی گه‌ریلا به‌رخۆدان له ئاستێكی باڵاتردا ده‌كرێت. له شه‌ڕی به‌ره‌ییدا چه‌ك و ته‌كنیكی ئێمه زۆر نییه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌شێوازی گه‌ریلاكان شه‌ڕ ده‌كه‌ین".
موسلیم، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: "دوورخستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سیڤیل بۆ ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین بڕیارێكی راسته و كاتێك كه هاووڵاتیانی سیڤیل له‌وێ بووان، كاری شه‌ڕڤانان سه‌خت ده‌بوو. دوژمنی ئێمه زاڵمه، سیڤیله‌كان ده‌كوژێت، نه‌خۆشخانه‌كان بۆردوومان ده‌كات. به دوورخستنه‌وه‌ی سیڤیله‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عه‌فرین، شه‌ڕ و تێكۆشان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت و گورزی قورس له دوژمن ده‌درێت".
ھ.م