"شەڕڤانان 9 چالاكیی لەنێو عەفرین ئەنجام دەدەن"
زیاتر لە 60 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون
K24 - ھەولێر
یەپەگە ئاشكرای دەكات كە شەڕڤانان لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا 9 چالاكیان لە نێو عەفرین ئەنجامداوە و زیاتر لە 60 چەكداری سەر بە سوپای توركیایان كوشتووە.
بروسك حەسەكە، وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین بە ئاژانسی ھاواری راگەیاندووە: "لە دوایین چالاكی شەڕڤانان لە ناوچەی پیشەسازی عەفرین، كە دژی چەكدارانی فەیلەقی شامی سەر بە سوپای تورکیا ئەنجامدراوە، 19 چەكدار كوژراون و 4 ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێكشكێندراون".
ھەروەھا بروسك حەسەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا شەڕڤانانمان 9 چالاکییان لە دژی چەكدارانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامداوە و 60 چەكداری سەر بە سوپای توركیایان لە عەفرین كوشتیووە و بە دەیانی دیكەش برینداربوونە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "چالاكییە سەربازییەكانی یەپەگە لەنێوعەفرین درێژەیان دەبێت تا شارەكە لە دەستی توركیا رزگار دەكرێت".
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووهم/ يهنايرى 2018هوه ھێرشی بۆ سهر عهفرين دهستپێكرد و له 18ى ئازار/ مارسى 2018، يهكينهكانى پاراستنى گهل(يهپهگه) و هێزه كوردييهكانى هاوشێوهيان بڕيارياندا شارهكه بهجێ بهێڵن و دواى 58 رۆژ له بهرگرى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييهكانى هاوپهيمانى چوونه ناو شارهكهوه.
ھ.م