هه‌واڵی كۆنترۆڵكردنی ته‌ل ره‌فعه‌ت له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ره‌ت ده‌كرێته‌وه
هێزه میللییه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا هێشتا له‌ناو ته‌ل ره‌فعه‌ت ماون و ناوه‌ندی شار ئارامه
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، گوایا شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت له سنووری پارێزگای حه‌له‌ب كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه میللییه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا هێشتا له‌ناو ته‌ل ره‌فعه‌ت ماون و، سه‌رانسه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه و، دۆخی ناوشار ئارامه، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له‌ڕاستییه‌وه دوورن، كه باس له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رووسیا توده‌ی، 10 پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر چه‌كدارانی هێزه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریای گواستۆته‌وه ناوه‌ندی ته‌ل ره‌فعه‌ت و، به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌نگی سه‌ربازی به‌ڕێكه‌وتوون، بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی به هێڵه‌كانی به‌رگری بده‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى، رايانگه‌ياند، ئه‌مڕۆ توانيويانه ته‌واوى ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب، له باكوورى سووريا.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى سه‌باحى توركيى، بڵاويكرده‌وه، هێزه‌كانى توركيا چوونه‌ته ته‌ل ره‌قعه‌ت و ئاڵاى توركياى تێدا هه‌ڵكراوه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌كه دواى ئه‌وه دێت، كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به چڕى هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه سه‌ربازييه‌كانى توركيا، باس له‌وه ده‌كه‌ن، توانيويانه به ته‌واوى ده‌ست به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى مينگ له ده‌وروبه‌رى ته‌لره‌فعه‌تدا بگرن, كه فڕۆكه‌خانه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى سووريا بووه له رابردوودا.
چالاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، داگيركردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت دواى ئه‌وه هاتووه، كه هێزه‌كانى رووسيا له ناوچه‌كه پاشه‌كشێيان كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه، بروسك حه‌سه‌كه، گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رايگه‌ياند، هه‌واڵى داگيركردنى ته‌ل ره‌فعه‌ت، شه‌ڕى ده‌روونى سوپاى توركيايه و درۆيه.
گوتيشى: يه‌كينه‌كان به‌رده‌وامن له به‌رگريكردن له ناوچه‌ى شه‌هباى ده‌وروبه‌رى ته‌ل ره‌فعه‌ت و هێزه‌كانيان تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له‌شكركێشى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى توركيايان هه‌يه له ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت.
H.B