یەپەگە 36 چەكداری توركیای لە عەفرین كوشت

"چەند بارەگایەكی ھێزەكانی توركیا تەقێندراونەتەوە"

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین رایدەگەیەنێت، لە چەند چالاكییەكدا شەڕڤانان لە عەفرین 36 چەكدار و سەربازی ھێزەكانی توركیایان كوشتووە.

بروسك حەسەکە، گوتەبێژی یەپەگە لە عەفرین بە ئاژانسی ھاواری نزیك لە یەپەگەی گوتووە: "شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، شەوی رابردوو چەند چالاكییەكیان لە گەڕەكەكانی عەفرین دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و 16 سەرباز و چەكداری ھێزەكانی توركیایان كوشتووە".

گوتەبێژی یەپەگە لە عەفرین، ئەوەشی خستووەتەروو: "لە چەلاكییەكانی شەڕڤانان لە عەفرین دوو ئۆتۆمبێلی سوپای توركیا تێكشكێندراون".

بروسك حەسەکە، روونیكردوەتەوە: "شەڕڤانان چالاكییەكانیان لە گەڕەكەكانی مەحموودییە و زێدییە و شاری ڤیلات، ئەنجامداوە و چەند بارەگایەكی ھێزەكانی توركیاشیان تەقاندووەتەوە".

بە گوێرەی گوتەبێژی یەپەگە لە عەفرین: "لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا 36 سەرباز و چەكداری ھێزەكانی توركیا لە عەفرین كوژراون".

دوای نزیكەی دوو مانگ ھێرشی ئاسمانی و زەمینی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، رۆژی 18 ئازاری 2018، توركیا داگیركردنی شارەكەی راگەیاند.

ھ.م