پێنتاگۆن: هه‌سه‌ده هاوپه‌یمانێكی گه‌وره و كاریگه‌رمان بوو له شه‌ڕی دژ به داعش
"ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
دانا وایت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" هاوپه‌یمانێكی گه‌وره و كاریگه‌ری ئه‌وان بوو له شه‌ڕی دژ به داعش، گوتیشی: "ئێستاش هه‌سه‌ده هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئێمه‌یه".
ئه‌م قسانه‌ی دانا وایت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون، سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه‌كانی داعش جه‌ختیكرده‌وه، داعش به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو نه‌چووه و تائێستاش هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش سه‌باره‌ت به رۆڵی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، هێشتا داعش بنبڕ نه‌بووه، بۆیه وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه، ماوه‌یێكه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا داوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له سووریا پشت له هێزه كوردییه‌كان بكات و، رێگه به هێزه‌كانی سوپای توركیا بدات بچنه ناو شاری مونبج، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌دایه، به‌ڵام تائێستا واشنتۆن وه‌ڵامی توركیای نه‌داوه‌ته‌وه.
H.B