پرسی عەفرین دەبرێتە کۆشکی ئیلیزێ
"وه‌ڵامێكی گه‌وره بوو بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا"
K24 - ھەولێر
شاندێكی باكووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان بە فەرمی بانگێشتی کۆشکی ئیلیزێ دەكرێن و لە دیدارێكدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا تاوتوێی رەوشی عەفرین و دۆخی سیاسی سووریا كراوە، ئەندامێكی شاندەكەش دیدارەكە بە ئەرێنی دەزانێت.
رێدوور خه‌لیل، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (ھه‌سه‌ده) كە ئەندامی شاندەكە بوو، بە ئاژانسی فوراتی نزیك لە پەكەكەی راگەیاندووە: "دیدارەكەمان لە كاتێكی ھەستیار رێكخرا و ئەنجامێكی ئەرێنی ھەبوو، بۆمان دەركەوت كە ئەو گوتانەی سەركردەكانی توركیا لەبارەی داگیركردنی منبج ده‌كه‌ین و دەڵێن باكووری سووریا داگیر ده‌كه‌ین، ھەموو بانگه‌شەی پووچن. ئه‌مه‌ش له قسه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا زۆر روون بوو".
رێدوور خەلیل، روونیكردەوە: "وه‌ك شاندێكی سه‌ربازی و سیاسیی باكووری سووریا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و كۆشكی ئێلیزێ بانگهێشت كرابووین. بێگومان دیدارێكی گرنگ بوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر ئه‌رێنی بوو. باكووری سووریا به‌تایبه‌تیش عه‌فرین له بارودۆخێكی تایبه‌ت دایه. ئەمەش بابه‌ته‌كانی گفتوگۆی ئێمه بوون. زیاتر سه‌رنجمان خسته سه‌ر بارودۆخی عه‌فرین و به‌تایبه‌تی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چەكدارانی سوپای سووریای ئازادی سەر بە توركیا. بۆ ئه‌وه‌ی عه‌فرین بگه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشوو، گه‌لی ئێمه‌ی عه‌فرین دڵنیاییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی پێبدرێت، هه‌روه‌ها هاریكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی بكرێت له عه‌فرین ئاواره بوون".
گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژه بۆ پاراستنی باكووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان كرا، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات. له منبج بگره تا قامیشلۆ، عاموودێ، دێرك، سنووری عێراق. ئه‌و هه‌رێمه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ھه‌سه‌ده دایه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت. هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ئه‌وان به گشتی و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كه ببێته پشتگیرییه‌كی به‌رده‌وام بۆ ئه‌م هه‌رێمانه و پاراستنیان و دڵنیایی پێدانیان. هه‌روه‌ها له رووی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشانی دژی داعش به ئه‌نجام بگات".
راشگەیاند: "كاتی هاتووه كه هاوپه‌یمانه‌تی نێودەوڵەتی خاوه‌نداری له هه‌رێمه‌كان بكات، كە لە دەست داعش رزگارمان كردوون، به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌مه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی ئه‌وانه. من پێم وایه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی نه‌كات. چونكه له‌م دواییانه‌دا رووسیا زیاده‌ڕۆیی كرد، به‌تایبه‌تی له عه‌فرین رێگه‌یدا كه ده‌وڵه‌تی توركیا بێته عه‌فرین. رێككه‌وتن له به‌رانبه‌ر چه‌ند شارێكی دیكه‌ی وه‌ك غوته. ئه‌مه سنوورێك بۆ سیاسه‌تی رووسیا، رژێمی سووریا و ئێران داده‌نێت. هه‌روه‌ها نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێودەوڵەتییەكان ده‌كه‌ونه ژێر به‌رپرسیاره‌تییه‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو: "بەرپرسانی باڵای فەرەنسا خۆیان گوتیان كه كێشه‌كانی ئێستای سووریا ته‌نها له رێی پڕۆژه و ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ی كه له باكووری سووریا بونیاد نراوه، چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. پێشوازی كردن له شاندی هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌م سیاسی و هه‌م سه‌ربازی، به‌و مانایه دێت كه حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا ئاماده‌یه و راشكاوه كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه دانوستان ده‌كات".
رێدوور خەلیل ئاماژەی بەوەشدا: "به تێڕوانینی من، ئه‌مه وه‌ڵامێكی گه‌وره بوو بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا كه بیانوو دێنێته‌وه و ده‌ڵێت "له دژی تێرۆر، سنووره‌كانم ده‌پارێزم"، ئه‌م بانگه‌شانه‌یان پووچه‌ڵ بوونه‌وه. لێره بزووتنه‌وه‌یه‌ك، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له پێكهاته‌كانی هه‌رێمه‌كه هه‌یه. له دژی تێرۆر شه‌ڕیان كردووه، ده‌وڵه‌تی توركیا پێویسته له‌مه‌ودوا سنووری خۆی بزانێت. زیده‌ڕۆیی كرد، ده‌بێ به‌س بێت".
ھ.م