شاندێكی باڵای به‌غدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی و حكوومی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاندووه، بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، شاندێكی باڵای سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسانی عێراقی له شاری به‌غداوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
سه‌رچاوه‌كه به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، "شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام ده‌دات و هه‌ریه‌ك له عه‌مماری حه‌كیم، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی پله باڵا له‌خۆ ده‌گرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، شاندی به‌غدا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شارۆچكه‌ی پیرمام سه‌ردانی كوردستان ده‌كات.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، به‌رپرسانی جیهانی و عێراقی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، بروسكه‌ی سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كردووه.
دوێنێ 2ی نیسانی 2018 دلۆڤان بارزانی، له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 14 ساڵ بوو تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ببوو.
H.B