به وێنه.. فڕۆكه‌كانى توركيا پردێكى سنوورى ناحيهى سيدهكانيان بۆردومانكرد
سوپاى توركيا له نزيك گوندى (ماوانه) رێگه‌يه‌كى سه‌ربازيان به درێژايى 17 كيلۆمه‌تر بۆ چياى (كتكين) درووستكردووه
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا، بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى سنوورى ناحيهى سيدهكانى سه‌ر به قه‌زاى سۆران، پردێك داڕووخا.
توركيا به پاساوى هه‌بوونى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له ناوچه سنوورييه‌كان بۆردومانى ئه‌و ناوچانه ده‌كات.
به‌ڕێوبه‌رى ناحيهى سيده‌كان، ئيحسان چه‌له‌بى، تايبه‌ت به سايتى كوردستان24، رايگه‌ياند، پرده‌كه ده‌كه‌وێته نزيك گوندى (كه‌وه‌رت) و ناوچه‌يه‌كى دووره ده‌سته".
.jpg)
گوتيشى: "فڕۆكه‌كانى توركيا 8 تا 12 پێگه‌ى سه‌ربازى په‌كه‌كه‌يان بۆردومانكردووه، كه به‌شێكيان نزيكن له ناوچه‌كانى دانيشتووان".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌شێك له دانيشتوانى ئه‌و گوندانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ناوچه سنوورييه‌كانه‌وه، هاتوچۆ و كاركردن و گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ گونده‌كانيان ئه‌سته‌م بووه، به هۆى بوونى پێگه‌ى سه‌ربازى سوپاى توركيا له نزيك گونده‌كانيان".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سوپاى توركيا له نزيك گوندى (ماوانه) رێگه‌يه‌كى سه‌ربازيان به درێژايى 17 كيلۆمه‌تر بۆ چياى (كتكين) درووستكردووه.

ته‌قاندنه‌وه‌ى پردى گوندى (كه‌وه‌رت) به دووه‌م پرد هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى توركياوه بۆردومان كرابێت، دواى ئه‌وه‌ى له 28ى ئازار/ مارسى رابردوو، پردێكى ديكه‌يان له هه‌مان گوند بۆردومانكردبوو.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا فڕۆكه‌كانى توركيا به چڕى بۆردومانى ژماره‌يه‌ك گوندى ناوچه سنوورييهكانيان كردووه، له‌وانه (گه‌لى خواكورك، كانيه ره‌ش، بهرميزه، هێشمان).
به‌زاندنى ئاسمانى عێراق و بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به‌رده‌وامه و تا ئێستا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سكاڵاى له دژى توركيا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار نه‌كردووه.

رۆژى 25ى ئازار/ مارسى رابردوو، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، له به‌ياننامه‌يه‌كدا "ئيدانه‌ى به‌رده‌وامى پێشێلكارييه‌كانى" سوپاى توركياى بۆ سه‌ر "خاكى عێراق" كردبوو، به‌ڵام به كرده‌وه هيچ كاردانهوهيهكى به‌رامبه‌ر به توركيا له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پيشان نه‌داوه.
سيده‌كان، سه‌نته‌رى ده‌ڤه‌رى برادۆسته و ده‌كه‌وێته سێكوچكه‌ى نێوان باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و 115 گوند له خۆ ده‌گرێت، كه ژماره‌يه‌كى زۆرى ئه‌و گوندانه به هۆى هێرش و بۆردومانى سوپاى توركيا و شه‌ڕى په‌كه‌كه‌وه چۆڵ كراوون.
ئ.ڕ