عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌ره‌خۆشی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

په‌یامێكی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد

K24 – هه‌ولێر:

بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرۆفیسۆر د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامیی كورد و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، په‌یامێكی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بسم الله الرحمن الرحیم

(كل من علیها فان، ویبقى وجه ربك ذو الجلال والاكرام)

به‌ڕێز/ كاك نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان

بابه‌ت: پرسه‌نامه

به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی رێكخراوی رابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به‌بۆنی كۆچی دوای برای به‌ڕێزتان (كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی) كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دیار بوو له‌ هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی گه‌وره‌شی هه‌بوو له‌ خه‌باتی نیشتمانی و شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌لی كوردمان، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌مه‌ دوایه‌مین ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت و ئارامی ببه‌خشێت به‌ هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ویستان و كه‌س و كار و خزمانی، خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله و انا الیه راجعون

پرۆفیسۆر د. عه‌لی شیێخ محی الدین قه‌ره‌داغی

سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامیی كورد و

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

3/4/2018