ئه‌ردوغان: فه‌ره‌نسا تیرۆریستان له كۆشكی ئیلیزێ په‌نا ده‌دات
سه‌رۆك كۆماری توركیا: تا هاوكاریكردنی تیرۆریستان به‌رده‌وام بێت رۆژئاواش له نقووم بوون به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسای به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه به‌به‌رده‌وامی پشتگیری تیرۆریستان ده‌كات و بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان هانیان ده‌دات و له كۆشكی ئیلیزێ داڵده‌یان ده‌دات.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له میانه‌ی گوته‌یه‌كدا هاتوون، كه له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی له شاری دهنگیزلی باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی گوتی: "فه‌ره‌نسا تیرۆریستان له كۆشكی ئیلیزێ پهنادهدات و، بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان هانیان ده‌دات، تا هاوكاریكردنی ئه‌و تیرۆریستانه به‌رده‌وام بێت، رۆژئاواش له نقووم بوون به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردوغانیش، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه گرژییه‌كانی نێوان دوو وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ زه‌ق كردۆته‌وه، كه هاوكارییه‌كانی پاریس بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده، بوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره، و هه‌میشه بوونی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌ر لایه‌نێكیش هاوكاری پێشكه‌ش به هێزه كوردییه‌كان بكات، ده‌بێته ئامانجی ره‌خنه‌كانی ئه‌نقه‌ره.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌فته‌ی رابردوو توركیا رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیان به كرده‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون" كردووه، هه‌ر هاوكارییه‌كی فه‌ره‌نسا بۆ دژبه‌رانی ئه‌نقه‌ره به پشتگیریكردنی تیرۆر داده‌نێن، به‌دووریشیان نه‌زانی له ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كاندا هێزه فه‌ره‌نسییه‌كان ببنه ئامانجی هێرشه‌كانی توركیا.
H.B