چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن رێگه به ئاواره‌كانی عه‌فرین ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه‌یان
به‌هۆی رێگرییه‌كانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن چه‌ندین حاڵه‌تی مردن و له‌دایكبوون له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه روویانداوه
K24- هه‌ولێر:
چالاكوانان لەنێو ئاوارەكانی عەفرین رایانگەیاند، كە ژمارەیەك ئاوارە دوای چەندین رۆژ، لە ناوچەكانی ژێر دەستی حكومەتەوە توانیویانە خۆیان بگەیەننە ناوچەكانی دەست گروپەكانی ئۆپۆزیسۆن. بەڵام ئەو ئاوارانه‌ی چوونەتە بازگه‌ی كیمار، كە لەدەست چه‌كدارانی ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنە، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، رێگەیان پێنەدراوه بچنەوە عەفرین.

ئەو چالاكوانانە ئاماژەیان بەوەشكردووە، ماوەیەكی زۆر لەو بازگه‌یه ماونەتەوە، بەھیوای ئەوەی رێگەی عەفرینیان بەروودا بكرێتەوە، بەڵام چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆن رێگەیان پێنەداون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، چەند رۆژێك لەمەوبەریش گروپێكی چەكداری ئۆپۆزیسیۆن راگری كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی سه‌ر به زانكۆی عەفرینیان دەستگیركردووە و، بەرەو شوێنێكی نادیاریان بردووە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی رێگرییه‌كانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن، چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی مرۆیی روویانداوه، له‌وانه‌ش، چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌دایكبوون هه‌بووه، به‌ڵام چه‌كداران رێگه‌یان نه‌داوه نه‌خۆشه‌كان ببرێنه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره و، چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مردوون و مۆڵه‌تی چوونه نه‌خۆشخانه‌یان پێ نه‌داوه.

H.B