"داهێنه‌رترینه‌كه‌ی جیهان" له "هیتله‌ری نه‌مر" ده‌ترسێت
رۆبۆته‌كان ده‌بنه هیتله‌ری نه‌رم
K24 - هه‌ولێر:
ئیلۆن مه‌سك، خاوه‌نی كۆمپانیاكانی تێسلا و ئێكس سپه‌یس، ترسی خۆی له زیره‌كیی ده‌ستكرد و رۆبۆته‌كان نیشاندا و رایگه‌یاند، له داهاتوودا رۆبۆته‌كان ده‌بنه "دیكتاتۆری نه‌مر".
ئیلۆن مه‌سك، كه به یه‌كێك له داهێنه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان داده‌نرێت، لێدوانه‌كه‌ی له به‌رنامه‌یه‌كی دۆكیومێنتاری ده‌رهێنه‌ر "كریس پاین"دا هاتووه و به ناوونیشانی "ئایا متمانه‌ت به‌م كۆمپیوته‌ره هه‌یه"، بڵاوده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، مه‌سك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مێژووی مرۆڤایه‌تی دیكتاتۆری وه‌ك هیتله‌ر و مۆسۆلینی ناسیوه، به‌ڵام ئه‌وان جیاوازترن له رۆبۆته‌كان و ئه‌وان مرۆڤ بوون.
ئیلۆن مه‌سك، له ساڵی 2017 رایگه‌یاند، زیره‌كیی ده‌ستكرد، ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م و له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی، روونیشی كرده‌وه، ئه‌و رۆبۆتانه گه‌وره‌ترین مه‌ترسین له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی و تا هه‌تایه له ژیاندا ده‌مێننه‌وه و له چه‌وساندنه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2018یشدا، ئیلۆن مه‌سك رایگه‌یاند، مرۆڤ ده‌توانێت به زیندوویی بمێنێته‌وه له دوای جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م، ته‌نها له‌و رێگه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی مه‌ریخ و مانگ هه‌بێت.
ا. م