فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ فه‌رمانده‌ی هێزی سوات له كه‌ركووك ده‌رده‌چێت
كاره "تێكده‌رییه‌كانی كه‌ركووك" به فه‌رمانی ئه‌و ئه‌نجامدراون
K24 - كه‌ركووك:
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ نه‌قیب (لوئه‌ی محه‌مه‌د ره‌زا)، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوات و 20 له كارمه‌ندانی ئه‌و هێزه ده‌رده‌چێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئێستا ئه‌و فه‌رمانده‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێكی به‌ره‌و شوێنكی نادیار هه‌ڵاتوون و خۆیان حه‌شارداوه.
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه دوای ئه‌وه دێت، چه‌ند كارمه‌ندێكی ئه‌و هێزه به هۆی كاری تێكده‌رانه ده‌ستگیركراون و دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه ته‌واوی كرده‌وه گێره‌شێوێنییه‌كان، وه‌كو دزی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و تیرۆری چه‌ند كه‌سێك، به فه‌رمان و ئاگاداری ئه‌و فه‌رمانده‌یه بووه.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی كورد، شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان داگیركرد و به‌هۆیه‌وه تا ئێستاش نه‌توانراوه دۆخی ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ بكرێن.
ا. م