تۆڕی تویته‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان له‌كاركه‌وت
خزمه‌تگوزاری تۆڕی تویته‌ر له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان پچڕاوه و هۆكاره‌كه‌شی نازانرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆماوه‌یه‌ك له‌كاركه‌وت، تائێستاش هۆكاری له‌كاركه‌وتنی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه نازانرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Down Detector" بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی گرینج، خزمه‌تگوزاری تۆڕی تویته‌ر له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان پچڕاوه، له‌وانه‌ش ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكای باكوور و ئاسیا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و په‌ككه‌وتنه‌ی تویته‌ر بزانرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه، له‌كاتێكدا كه 330 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌كارده‌هێنن، كۆمێنتی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه پێشبینی ده‌كه‌ن، تۆڕه‌كه له‌ژێر كاریگه‌ری به‌كارهێنه‌رانی ئامێری كۆمپیوته‌ری نووسینگه‌یی و مۆبایلی زیره‌ك له‌كاركه‌وتبێت.
H.B