مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشت
"له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڕێكی دیكه‌ی پاره له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان"
K24- هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر ناردنی 317 ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه، یه‌كه‌م بڕی پاره‌ی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه‌كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لقی هه‌ولێری بانقی ناوه‌ندی عێراق به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، یه‌كه‌م بڕه پاره‌ی مووچه‌ی مانگی شوباتی 2018 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان. وه‌ك راشیگه‌یاند، ئه‌م بڕه پاره‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و 317 ملیار دینارهدایه، كه پێویسته حكوومه‌تی عێراق مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی، تائێستا هیچ فه‌رمانێكمان بۆ جووڵه‌پێكردن یاخۆد خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه پێ نه‌گه‌یشتووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌م نزیكانه به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌گاته هه‌رێم، بۆئه‌وه‌ی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی مانگی شوبات ته‌واو بێت و، ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی دواتر به‌گوێره‌ی پلانی خۆی به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش بكات و دووپاتیكرده‌وه، بانقی ناوه‌ندی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به میكانیزمی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه نییه.
H.B