شه‌ڕڤانانی كورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه وادی فورات
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: تادێت ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه روو له‌زیادبوون ده‌كات كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه وادی فورات
K24- هه‌ولێر:
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك بوو شه‌ڕڤانانی كورد به رووداوه‌كانی باكووری وڵاته‌وه سه‌رقاڵ بوون، دووباره شه‌ڕڤانه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی وادی فورات له سووریا، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
رایان دیلۆن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: "تادێت ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه روو له‌زیادبوون ده‌كات، كه بۆ مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوه‌ڕاستی ناوچه‌ی دۆڵی فورات".
دیلۆن ره‌تی كرده‌وه ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه ئاشكرا بكات كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و، سه‌رجه‌میان سه‌ر به هێزی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ن، كه له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، شه‌ڕڤانانی كورد له ریزه‌كانی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی وادی فورات و شاری ره‌ققه، بۆ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری له‌و ناوچانه كشانه‌وه.
H.B