هه‌سه‌ده داوای دامه‌زراندنی ناوچه دژه فڕین له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
"چاره‌نووسی كورد رووبه‌ڕووی ناڕوونی ده‌بێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سده)، داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له سووریا (رۆژئاوای كوردستان) دابمه‌زرێنێت.
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی، داوای له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كردووه، ناوچه‌یه‌كی دژه فڕین له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده له سووریا دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به فڕینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سووریا نه‌ده‌ن له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، كورد رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی ناڕوون ده‌بێته‌وه.
مه‌زڵووم كۆبانێ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بوونه‌ته هاوپه‌یمان و هیواخوازیشن ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه تا ماوه‌یه‌كی درێژتر بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره تیرۆریزمێك تێكبشكێنن.
له كۆتایی 2015ه‌وه، ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژی داعش له سووریا، هاوكاری هه‌سه‌ده ده‌كات و وێڕای پڕچه‌ككردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی خۆیشی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانێتییه‌كه جێگیر كردووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌مه‌ریكا، نیازی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه، فه‌ره‌نسا بڕیاره له جێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێز ره‌وانه بكات و پێشتریش ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ره‌وانه كردووه.
لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه، هێزی خۆیان ره‌وانه‌ی سووریا بكه‌ن و شوێنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگرنه‌وه.
ا. م