رێبەرە رۆحييەکە دیوی دیکەشی ھەیە کە رۆژئاوا نەیدەھێشت ببینرێ
"دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" به‌و شێوازه‌ی كه رۆژئاوا نایه‌وێت ده‌ركه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
دانیشتووانی به‌شه باشوورییه‌كه‌ی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، به وردی سه‌رنجی ته‌واوی هه‌ڵسووكه‌وتی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكووریان داوه، كه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه سه‌ردانی دراوسێ باشوورییه‌كه‌ی كردبوو.
كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له نێوان موون جای ئین, سه‌رۆكی كۆریای باشوور و كیم جۆنگ ئون، له ناوچه‌ی سنووری نێوانیان، كه داماڵراوی چه‌كه، ئه‌نجامدرا، باشوورییه‌كان سه‌رنجیان خستبووه سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ی پیش‌تر به "دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" وه‌سف ده‌كرا.
په‌خشی راسته‌وخۆ، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ كۆرییه‌كان ره‌خساند تا له نزیكه‌وه ره‌فتاره‌كانی كیم ببینن، كه پێشتر به گاڵته و كه‌مێكیش ترسه‌وه باسیان لێوه‌ده‌كرد، چونكه ته‌نها له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بینیویانه و زیاتر له میدیاكانه‌وه سه‌پاندنی سزایان له‌و پیاوه بینیوه به‌سه‌ر كه‌سه نزیكه‌كانی.
به‌ڵام وه‌ك دانیشتووانی به‌شه باشوورییه‌كه‌ی كۆریا باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌و پیاوه بینیویانه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شتانه بووه كه پێشتر له میدیاكان باس كراوه و ته‌واو جیاواز بووه.
"دیكتاتۆری ده‌م به خه‌نده"
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له سه‌ردانه‌كه‌یدا رێكترین هه‌ڵسووكه‌وتی نواندووه، نوكته‌ی گێڕاوه‌ته‌وه و به خه‌نده و دڵخۆشییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ منداڵان به سۆز بووه، وه‌ك هه‌ر سیاسه‌تڤانێك كه هه‌وڵ ده‌دات له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ده‌ركه‌وتووه.
شوى هيوناه, رێكخه‌ری رێوڕه‌سمی پێشوازی به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه: "گوێم لێ بوو كیم نوكته‌ی گێراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وای لێكردم كه هه‌ست بكه‌م ئه‌ویش مرۆڤه".
كیم سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كه‌مێك شێواوی و لاوازی پێوه‌دیار بووه، به‌ڵام به زوویی به‌سه‌ر خۆیدا زاڵبووه و كۆنتڕۆڵی جموجۆڵه‌كانی كردووه، هه‌رچه‌نده له كاتی چاندنی دارێك وه‌ك سیمبولی ئاشتی نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كۆریا، دووچاری سه‌ختی بووه‌ته‌وه كاتێك خاكه‌ناسی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و خۆڵی خستووه‌ته ژێر داره‌كه.
رۆژنامه‌ی "كۆریا تایمز" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆریای باكوور "كیمی له‌سه‌ر شێوازی توند و ئاماده‌كراو و رێك راهێناوه"، به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی، جله ره‌شه ستایل ماوییه‌كه‌ی، كه ئاماژه بۆ جلی سه‌ركرده‌ی پارتی شیوعی چینی، ما‌و تسی تۆنگ، شێوازه تایبه‌ته‌كه‌ی داهێنانی قژ، له په‌خشی راسته‌وخۆ بۆ ته‌واوی جیهان گوازرایه‌وه.
رۆژنامه كۆرییه‌كه، به مانشێتێكی دیار نووسیویه‌تی: "چیدیكه كیم دووره‌په‌رێز نییه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كیم توانیویه‌تی خۆی نمايشبكات.
"كه‌سایه‌تی كارتۆنی"
كيم ئه‌وكاته زیاتر متمانه‌ی به خۆی په‌یدا كرد، كه شاندی كۆریای باشوور به گاڵته‌یه‌كی له باره‌ی "شعریه - نودلز" پێكه‌نین, كه وه‌سفی ئه‌و جۆره خواردنه‌ی كردبوو له وڵاته‌كه‌ی، به‌وه‌شدا رووحی گاڵته‌ئامێزی خۆی بۆ باشوورییه‌كان ده‌رخست، هه‌ندێكجار ده‌م به‌خه‌نده و پێكه‌نین و هه‌ندێكجاریش جددی و توند ده‌ركه‌وتووه. كامێرای ئاژانس و میدیاكان بۆ ماوه‌ی 30 خووله‌ك زوومیان خسته سه‌ر كیم، كاتێك له‌گه‌ڵ موون جای ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، له هه‌وای كراوه سه‌رقاڵی گفتوگۆ و خواردنه‌وه‌ی چا بوون.
هه‌رچه‌نده میدیاكان و ئه‌وانه‌ی له دوور سه‌یری هه‌ردوو سه‌رۆكیان ده‌كرد، جگه له ده‌نگی چۆڵه‌كه‌ی دارستانه‌كه، گوێیان له یه‌ك وشه نه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئاماژه و هێما و سه‌رله‌قاندنی كیم بۆ سه‌رۆكی كۆریای باشوور كه به ته‌مه‌ن له‌و گه‌ورتره و قسه‌ی ده‌كرد، ده‌بووایه چاودێری دیمه‌نه‌كه بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی "كۆریا هیراڵد"، له رێگه‌ی پشكنینی ده‌ستنووسی كیم له‌سه‌ر تۆماری سه‌ردانیكه‌ران، كه لایه‌نێكی كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌رده‌خات، به‌رواردی نێوان كیم و باب و باپیری كردووه، شاره‌زایه‌كی ده‌ستنووسیش باس له‌وه ده‌كات، له كاتی نووسینه‌كه‌دا، دڵخۆش و كه‌یفخۆش بووه‌و ده‌شڵێت: "كه‌سێكه خێرا كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و خۆپه‌رسته".
جگه له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی، ته‌نانه‌ت ده‌نگه گڕه‌كه‌ی كیم سه‌رنجی زۆر كه‌سی راكێشاوه، كیم كیونگ ئا، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "گوێگرتن له ده‌نگی كیم جۆنگ ئون له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی شتێكی زۆر نامۆ بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌میشه وام هه‌ستكردووه كیم وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مجار بوو هه‌ستم به بوونی ئه‌و كرد، چونكه پێشتر هه‌ر وامده‌زانی كه‌سایه‌تییه‌كی كارتۆنییه نه‌ك راسته‌قینه".
ئه‌و ژنه ده‌شڵێت: "قسه‌كانی له باره‌ی نوودلز – شعریه، له جیاتی مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ و چه‌كی ئه‌تۆمی و جه‌نگ، شتێكی خۆش‌بوو".
"سرووشتێكی جوانی هه‌یه"
زۆرێك له باشوورییه‌كان به ری سۆل جو، هاوسه‌ری كیم جۆنگ ئون و كیم یۆ جۆنگی خوشكی سه‌رسام بوون، به‌تایبه‌تیش خوشكه‌كه‌ی كه زۆربه‌ی كاته‌كانی به ته‌نیشت براكه‌یه‌وه به‌سه‌ر برد له سه‌ردانه‌كه‌دا و هاوكاری ده‌كرد.
خه‌نده‌یه‌كی دانه‌بڕاو به‌سه‌ر ده‌می كیم یۆ جۆنگه‌وه دیاربووه، پێشتریش نوێنه‌ری براكه‌ی بوو بۆ ئاماده‌بوون له ئۆلۆمپیادی زستانه، كه له‌به‌شی باشووری كۆریا ئه‌نجامدرا، ته‌نانه‌ت كاتێك له كۆبوونه‌وه‌دا موون جای ئین، پێی گوتووه بوویه‌ته كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ناوبانگ، كوڵمه‌كانی له شه‌رمان سوور هه‌ڵگه‌ڕاون، دوای ده‌ركه‌وتنیشی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆڵۆمپیاده‌كه‌دا، زۆرترین سێرچی بۆ كراوه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
به‌كارهێنه‌ران به‌وه وه‌سفی ده‌كه‌ن، كه به سرووشتی خۆی جوانه و هه‌ڵسووكه‌وتێكی جوانی نواندووه و باڵایه‌كی رێكی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وه‌سفانه‌شدا، هێشتا كه‌سانێك هه‌ن كه خه‌نده‌كانی كیم و خوشكه‌كه‌ی سه‌رسامی نه‌كردوون، له كاتێكدا كۆریای باكوور به لیستێك له پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ تۆمه‌تبار كراوه، سه‌رۆكی یه‌كێك له گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆریای باكوور, ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌كه‌ی كیم ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: "سیۆل نابێت خۆی له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ تێوه‌بگلێنێت، چونكه ئه‌وان به‌رده‌وامن له تاوانه‌كانییان له دژی مرۆڤایه‌تی، كه كوشتن و زیندانیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانه".
سه‌رچاوه: العربی پۆست
ا. م