كاندیدان كێشه ناوخۆییهكان زهقدهكهنهوه
به ههڵبژاردنی عێراق چی له ههرێمی كوردستان دهگۆڕێت؟
K24 - ههولێر:
كاندید و قەوارە سیاسییەكان، بەردەوامن لە زەقكردنەوەی كێشە نێوخۆییەكان وەك ئەوەی ئەم ھەڵبژاردنە لەبری پەرلەمانی عێراق بۆ پەرلەمانی كوردستان بێت، بەشێك لە قەوارە سیاسییەكان دەڵێن دەچینە بەغدا تا دەسەڵاتەكانی ھەرێمی كوردستان بگۆڕین.
كاندیدێكی ھاوپەیمانیش دەڵێ لەرووی یاساییەوە تەنیا پەرلەمانی كوردستان دەتوانێ حكومەتی ھەرێمی كوردستان و دەسەڵاتەكانی بگۆڕێت، كاندیدێكی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات، بۆ بەدەستھێنانی مافەكانمان پێویستە لە بەغدا رێككەوتنی سیاسی پێكبێنین، چونكە رێژەی كورسییەكانی ھەرێمی كوردستان دیاریكراوە.
بۆ ھەریەك لە پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك، 45 كورسی پەرلەمانی عێراق دیاریكراوە، بەھەموو لیستە كوردستانییەكان ناتوانن ژمارەی كورسی لەوە زیاتر بەدەستبێنن، بەم جۆرە فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا ناتوانن ئەجێنداكانی خۆیان بەبێ رێككەوتنی سیاسی جێبەجێبكەن تەنانەت ئەگەر یەكگرتووش بن وەك ئەوەی لە پەسندكردنی پرۆژە یاسای بوودجەی ئەمساڵی عێراق روویدا و بەشی كورد كەمكرایەوە بۆ سەتا 12.67 و فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش جگە لە بایكۆت ھیچی دیكەیان لەدەست نەھات، بۆیە كاندیدێكی یەكێتی رێككەوتنی سیاسی لە بەغدا بە گرنگ دەزانێت.
ا. م