كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی ئه‌منیه‌تی به‌غدا ده‌پارێزێت
K24 - هه‌ولێر:
ميديا عێراقییه‌كان، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیران ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیری گه‌یاندن كراوه، تایبه‌ت به كۆمپانیای ئه‌منی "نیو سێنچهری" فه‌ره‌نسی كه پارێزگاری له ئه‌منیه‌تی به‌غدا ده‌كات.
وێبسایتی غه‌د پرێس بهڵگهنامهكهی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی راوێژكاری لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی تایبه‌تی پێكهێناوه بۆ "به‌دواداچوونی جیبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی رێكخستنی بازگه‌كانی ناو شاری به‌غدا له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌شكردنی پێشنیازی تایبه‌ت به گرنگی لایه‌نی ئه‌منی و گونجاندنی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی رێكخستنی چاودێری ئه‌منیه‌تی به‌غدا یه‌كبگرێته‌وه".
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، پرۆژه‌كه به سێ قۆناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وانیش جێبه‌جێكردنی بازگه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كانه دوای ده‌ستنیشان كرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ژێرخانی سیسته‌می چاودێری ئه‌لیكترۆن و جێبه‌كردنی پرۆژه‌ی فراوانكردن له داهاتوودا.

ا. م