له دێرزوور سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د هێرشى كرده سه‌ر هه‌سه‌ده
هه‌سه‌ده له هێرشێكى پێچه‌وانه‌دا توانيويه‌تى ده‌ست بگرێته‌وه به‌سه‌ر گوندى (جيعه) و ناوچه‌ى (عليان).

K24 – هه‌ولێر:
سوپاى سووريا له خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات, چووه ناو چوار گوندى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده).
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ساناى ره‌سمى سووريا, له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازييه‌وه بڵاويكرده‌وه, چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سوپاى سووريا هه‌ر يه‌ك له گونده‌كانى (جنينه, جيعه, شمره حسان, حويقه مه‌عيشه)يان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گوندانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)دا بوون.
سايتى (دێر زوور24) بڵاويكردووه‌ته‌وه, سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه (29ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018) سوپاى سووريا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و گوندانه.
روونيشى كرده‌وه, هێرشه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له ده‌وروبه‌رى خۆرئاواى دێرزوور ئه‌نجامدراوه.
سايته‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردووه، شه‌ڕ و پێكدادانى توند له نێوان هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د رووى داوه.
ئه‌و سايته ئاشكراشى كردووه, هه‌سه‌ده له هێرشێكى پێچه‌وانه‌دا توانيويه‌تى ده‌ست بگرێته‌وه به‌سه‌ر گوندى (جيعه) و ناوچه‌ى (عليان).
له به‌ياننامه‌يه‌كيشدا هێزه‌كانى هه‌سه‌ده, رايگه‌ياند، سوپاى سووريا شاڵاوێكى كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانى خۆرئاواى ده‌وروبه‌رى دێرزوور.
روونيشى كردووه‌ته‌وه, سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رقاڵ بوونى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ى به شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش له ده‌وروبه‌رى دێرزوور به هه‌ل زانيوه بۆ هێرش كردنه سه‌ر هه‌سه‌ده.
ئ.ر