تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى په‌ك خستنى حكومه‌ت ده‌كات
ئه‌گه‌ر بودجه‌ى وڵات په‌سند نه‌كه‌ن و بڕێكى زۆر بۆ ديوارى جيا كه‌ره‌وه‌ى نێوان ئه‌مريكا و مه‌كسيك دانه‌نێن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ, هه‌ڕه‌شه‌ى له كۆنگرێس كرد, ئه‌گه‌ر بودجه‌ى وڵات په‌سند نه‌كه‌ن و بڕێكى زۆر بۆ ديوارى جيا كه‌ره‌وه‌ى نێوان ئه‌مريكا و مه‌كسيك دانه‌نێن, ئه‌وا؛ حكومه‌ت په‌ك ده‌خات.
له ويلايه‌تى ميشيگان, تره‌مپ وتارێكى ئاراسته‌ى هه‌وادارانى كرد و تێيدا گوتى: "ديوارێكى جياكه‌ره‌وه بنيات ده‌نێين. (1.6) مليار دۆلارمان له به‌رده‌سته. له (28ى سێپتێمبه‌ر) دێينه‌وه, ئه‌گه‌ر ئاسايشى سنوورمان دابين نه‌كه‌ين؛ ئه‌وا بژارى ديكه‌مان له‌به‌ر ده‌ست نييه. بۆ پاراستنى سنوورمان, وڵاتى خۆمان داده‌خه‌ين".
گوتيشى: "گه‌يشتنى سه‌دان كۆچبه‌ر له ئه‌مريكاى ناوه‌ڕاسته‌وه به كاروان بۆ ئه‌مريكا, يه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى ناچارمان ده‌كات سنوورمان به هێز بكه‌ين".
تره‌مپ له سه‌ره‌تاى مانگى (كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى) رابردوو, فه‌رمانى ده‌ركرد, بۆ بنيات نانى ديوارێكى كۆنكريتى به درێژايى سنوورى ئه‌مريكا و مه‌كسيك و داواى له مه‌كسيك كرد تێچووى ديواره‌كه دابين بكات, به‌ڵام مه‌كسيك ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكرده‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر