رۆحانی بۆ ماكرۆن: هه‌ر دانوستانێك له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
رۆحانی: له‌ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وڵامی گونجاومان بۆ واشنتۆن پێییه و هه‌موو ئامادهكارییهكیشمان له‌وباره‌یه‌وه كردووه
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر دانوستانێك كرده‌وه، كه پێداگیری له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی پێنج كۆ یه‌ك ده‌كاته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی له‌و رێككه‌وتنه كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، رۆحانی به ماكرۆنی راگه‌یاندووه، جگه له‌و رێوشوێنانه‌ی له ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی ئێستادا هاتووه، تاران ئاماده نییه هیچ رێوشوێنێكی دیكه جێبه‌جێ بكات و گوتیشی: لێدوانه‌كانی واشنتۆن له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی دیباجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه پیشێلكاریێكی زه‌قه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ 6 وڵاتی دیكه ئیمزایان كردووه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران دووپاتیكرده‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر واشنتۆن بڕیاری مانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌ش بدات به‌ڵام له‌سه‌ر پیشێلكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن تارانه‌وه جێگای قبووڵكردن نییه.
رۆحانی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ دانوستانكردن له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نیشاندا، له‌وانه‌ش پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به رۆحانی راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی له سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و دووپاتیكرده‌وه، فه‌ره‌نسا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به گشتی به شێوازی ئێستای رێككه‌وتنه‌كه رازین و به‌ڵێنیشی دا، پاریس و برۆكسل به‌رگری له‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ن.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فه‌ره‌نسا باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه، كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نموونه‌یه‌كی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه و پێویسته پارێزگاری لێ بكرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، قسه‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا له‌گه‌ڵ رۆحانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، كه ئه‌مڕۆ له نووسینگه‌ی تێریزا مای، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندرا و، تێیدا باس له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مای له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ماكرۆن و ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كراوه و، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، هه‌رسێ سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كه جه‌ختیان كرۆدته‌وه، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌كه‌ن.
H.B