بۆینباغ عه‌بادی له‌شاری قوم ده‌رده‌كات و عامری جێی ده‌گرێته‌وه
چه‌ندین لیستی ركابه‌ری شیعه پۆسته‌ر و ریكلامهكانیان له شاری قوم بڵاوكردۆته‌وه له‌وانه‌ش هاوپه‌یمانی "فه‌تح" به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری
K24- هه‌ولێر:
شاره‌وانی پارێزگای قومی ئێران، كه به ناوه‌ندی حه‌وزه‌ی ئاینی شیعه له‌و وڵاته ده‌ناسرێت، ره‌تیكرده‌وه رێگه بدات وێنه‌كانی هاوپه‌یمانی "نه‌سر" بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه‌یان هه‌ڵواسرێن، كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
تۆڕی میدیایی "ئیره‌م" بڵاویكرده‌وه: "له‌سه‌ر داواكاری هاوپه‌یمانی نه‌سر له ئێران، چه‌ندین جار داوامان له شاره‌وانی پارێزگای قوم كردووه، رێگه بدات هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی پۆسته‌ر و وێنه‌كانی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و شاره هه‌ڵواسێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وێنه‌كاندا عه‌بادی بۆینباغی به‌ستووه، ئه‌و پارێزگایه داواكه‌ی ئێمه‌ی ره‌تكردۆته‌وه".
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی شیعه‌ی عێراق له شاری قوم، له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، كاندیدانی عێراق گرنگییه‌كی زۆر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلام و پۆسته‌ره‌كانیان له‌و شاره ده‌ده‌ن و، بۆ ئه‌مساڵیش دوو بنكه‌ی ده‌نگدان له‌و شاره دیاریكراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، چه‌ندین لیستی ركابه‌ری عێراقی شیعه پۆسته‌ر و ریكلامهكانیان له‌و شاره بڵاو كردۆته‌وه، له‌وانه‌ش هاوپه‌یمانی "فه‌تح" به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ئه‌مینداری رێكخراوی به‌در، كه گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خۆ ده‌گرێت و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێت.
دوای روخانی رژێمی شای ئێران له ساڵی 1979، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به فتوایه‌كی ئیمام خومه‌ینی پۆشینی بۆینباغیان له ئێران قه‌ده‌غه كردووه، كه له فتواكهیدا خومه‌ینی بۆینباغی به هێمای خاچییه‌كان ناوبردووه.
H.B