یاریزانێكی پێشووی بایرن میونشن خاڵێكی لاوازی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان ده‌كات
پێیوایه بایرن میونشن ده‌توانێت سوود له‌و خاڵه لاوازه وه‌ربگرێت و بگاته فایناڵ
لیزارزو ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی خاڵێكی لاوازی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان ده‌كات و پێیوایه یانه باڤارییه‌كه ده‌توانێت له رێگه‌ی ئه‌و خاڵه لاوازه‌وه بلیتی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ببرێت.
بیكستنی لیزارازوی ئه‌ستێره‌ی فره‌نسی ته‌مه‌ن 48 ساڵ كه پێشتر بۆ ماوه‌ی 8 وه‌رز یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن كردووه له لێدوانێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ریال مه‌درید و بایرن میونشن خاڵێكی لاوازی یانه ئیسپانیاییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
لیزارازو ده‌ڵێت: راسته زێدان له كاتێكی هه‌ستیار پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرت و كاری گه‌وره‌ی بۆ یانه‌كه كرد، به‌ڵام له ئێستادا به بارودۆخێكی قورس تێپه‌ڕ ده‌بێت.
لیزارازو ده‌شڵێت: ریال مه‌درید یانه‌یه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام له ئێستادا ئاستی جێگیر نییه، به‌تایبه‌تی خاڵی لاواز و كوشنده‌ی یانه‌كه له هێڵی به‌رگریدایه، به‌تایبه‌تی له باڵی مارسێلۆ.
لیزارازو گوتیشی: مارسێلۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هێرشبه‌ری تێدایه، بۆیه به‌رده‌وام شوێنی خۆی چۆل ده‌كات و لایه‌نی به‌رگری باش نییه، بۆیه بایرن میونشن ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه سبه‌ی له یاریگه‌ی بێرنابیۆ گورزی خۆی بوه‌شێنێت.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و ریال مه‌درید میوانداریی بایرن میونشن بكات.
.jpg)