هانده‌رانی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
رۆژنامه‌یه‌ك به گره‌نتی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی بایرن ئاشكرا كرد
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند كه ئازاری شانی ئیسكۆ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و به گره‌نتی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن ناكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیسكۆ ئه‌مڕۆ به‌شداری له مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید كرد و زێدانیش رایگه‌یاند كه ئیسكۆ بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی ماركا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ئیسكۆ هێشتا ئازارێكی زۆری له شانی دا هه‌یه و ناتوانێت به‌شداریی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن بكات.
ئیسكۆ له قۆناخی چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا ته‌نیا به‌هۆی ئازاری شانه‌كانی ته‌نیا به‌شداریی گێمی یه‌كه‌می كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید كاتژمێر 9:00ـی ئه‌مشه‌و به فه‌رمی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئیسكۆ راده‌گه‌یه‌نێت و ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن ده‌رده‌هێنێت.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و ریال مه‌درید میوانداریی بایرن میونشن بكات.
.jpg)