زێدان قسه‌ی كۆتایی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن كرد
زیزۆ: بارسێلۆنا به شایسته‌یی 2 ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆچوونی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌ربڕی.
"بایرن میونشن ناترسێت و بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی به‌هێز دێته ئێره، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له باشترین دۆخدا بین، ئێمه‌ش دڵمان خۆشه كه له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ رووبه‌ڕبووی ئه‌وان ده‌بینه‌وه، چونكه من هه‌میشه زۆر دڵخۆش ده‌بم كه له نێو یاریگه و له به‌رده‌م هانده‌رانمان یاری ده‌كه‌ین.
ده‌بێت دڵنیا بین كه ناچۆ و ئیسكۆ له‌سه‌دا سه‌د ئاماده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن یارییان پێ بكه‌ین، له‌باره‌ی بێنزێماش ئه‌و سه‌لامه‌ته و به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی باش مه‌شقه‌كان ده‌كات، پێویست به‌وه ناكات به‌تایبه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
بارسێلۆنا به شایسته‌یی نازناوی لالیگای برده‌وه، له‌م ساته ئه‌وان دوو نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌یان بردۆته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی باشه، به‌ڵام ئێمه پێویسته بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه خۆمان بگه‌یه‌نینه فایناڵی چامپیۆنزلیگ.